ناوهڕۆك
ناساندن
پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ پلاتفۆرمێکی سەربەخۆی کوردیی ئازادە، کە لە وێبسایت و ئاپلیکەیشن وسۆشیال میدیای تایبەت بە خۆی پێکدێت، گرنگی دەدات بە هەموو بابەتە جیاوازەکانی تایبەت بە منداڵ لە ڕێگەی میدیای بینراو و بیستراو، و بە شێوەی دەنگ و ڕەنگ و ئەلکترۆنی بەرهەمەکانی پێشکەش دەکات. لە ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن گرووپی کارسازەوە دروست کراوە. ماڵپەڕەکە خاوەنی هەزاران بابەتی نووسراوی جیاوازە بە زمانی کوردی.
ناوی تەواو | پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ |
دامەزراندن | ٩/٤/٢٠٢٢ |
بنکە | پێگەی نێو تۆڕ |
جۆر | تایبەت |
باوان | کارساز گروپ |
ئەپلیکەیشنی ماڵی منداڵ
ئێستا و گەورەترین ئاپی تایبەت بە گەورەکردن و پەروەردەی منداڵەکەت بێبەرامبەر!
- هەزاران بابەت دەربارەی دایک و منداڵ
- ئامادەکردنی خواردن بۆ منداڵەکەت بە پێی تەمەن
- پرسیار و وەڵام تایبەت بە دایکان
- فەرهەنگی ناوی کوردی بۆ منداڵەکەت
- خێزان و پەروەردەی منداڵ
لینکی داگرتنی ئاپی ماڵی منداڵ
ئێستا ئاپی یەکەمین و گەورەترین پلاتفۆرمی ماڵی منداڵی کوردی بێبەرامبەر دابەزێنە!
بۆ دابەزاندنی ئەپلیکەیشنی ماڵی منداڵ کلیک لێرە بکە
ستراتیجی کارکردن
پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ ده‌یه‌وێت هه‌ندێك له‌و بۆشاییه ڕووناکبیرییەی كه له بواری میدیای بیستراو و بینراوی کوردی هەیە پڕبكاته‌وه و كێشه‌ی كه‌می سه‌رچاوه‌ی زانیاری و ڕۆشنبیریی گشتی به زمانی كوردی له تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت چاره‌سه‌ر بكات، پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ ده‌یه‌وێت زانیاری گشتی و به‌رهه‌مه ڕۆشنبیرییه‌كانی بگه‌نه زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك. هه‌روه‌ها وه‌ك یه‌كه‌مین پلاتفۆرمی کوردی تایبەت بە پەروەردەی منداڵ لە لەدایکبوونەوە تا پێگەیشتن ده‌یه‌وێت زانیاری و به‌رهه‌می نوێش پێشكه‌ش بكات كه تا ئێستا لایه‌نه ڕۆشنبیرییه‌كان له كوردستان نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه و نه‌یگه‌شتوونه‌تێ. چونكه چه‌نده ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ زۆرتربن، چانسی په‌ره‌پێدان و باشتركردنی به‌رهه‌مه‌كانیشی ڕوو له زیادبوون ده‌كه‌ن. ئه‌ویش له ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی ڕێكلامی زۆرتر و دۆزینه‌وه‌ی سپۆنسه‌ر و سه‌رچاوه‌ی داهاتی به‌هێزتر.
بۆ پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ فه‌لسه‌فه‌ی كاركردن وه‌ك گرووپێك له‌وه‌دایه، كه به‌و هۆیه‌وه زۆرترین گرووپی به‌كارهێنه‌رانی جیاواز سوود له فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ربگرن.
بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ستراتیجه و گه‌یشتن به‌و ژماره فراوانه‌ی به‌كارهێنه‌ران، پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ ده‌یه‌وێت ته‌نیا كار له‌سه‌ر فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌كات، به‌ڵكو پێی گرنگه له ڕووی چۆنایه‌تیشه‌وه به‌رهه‌مه‌كانی له ڕیزی پێشه‌وه‌دا بن و به به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه ڕۆشنبیرییه جیاوازه‌كان هه‌میشه له پله‌ی یه‌كه‌میندا بمێنێت. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی زۆرتری به‌كارهێنه‌ران ده‌بێت و ئاستی به‌كارهێنانیش به‌رزتر ده‌كاته‌وه.
جێبەجێکردنی ئەم ستراتیجە بەپێی میکانیزمێک دەبێت کە ستافی پلاتفۆرمی ماڵی منداڵ دایدەڕێژێت و پلانی جێبەجێکردنی بۆ دادەنێت.