موڕتەزا پاشایی

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2022-01-24-17:16:00 - کۆدی بابەت: 7691
موڕتەزا پاشایی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

موڕتەزا پاشایی (بە فارسی: مرتضی پاشایی، بە ئینگلیزی: Morteza Pashaei) یەکێکە لە گۆرانیبێژ و ئاواز دانەرە بەناوبانگەکانی وڵاتی ئێران و زمانی فارسی، هەر لە منداڵییەوە هەستێکی تایبەتی بۆ مۆسیقا هەبووە، خاوەنی دەنگی (تێنۆر) بووە، لە ساڵی ٢٠١٠ بە بڵاوکردنەوەی کارەکانی لە ئینتەرنێت دەستی بە کارکردن کردووە، لە ماوەی تەمەنیدا لە گۆرانی وتن خاوەنی  ٥٦ گۆرانی و چوار ئەلبوومە. 

ژیاننامە

موڕتەزا پاشایی لە ١٩٨٤/٨/١١ لە وڵاتی ئێران لە شاری تاران لە خێزانێکی چوار کەسی لەدایکبووە، باوکی ناوی ناسر پاشایی و دایکی مەحسومە حەسەنییە، یەک برای هەیە بە ناوی مستەفا، لە تەمەنی ١٢ ساڵییەوە بە بەشداریکردن لە وانەکانی شانۆ دەستی بە چالاکییەکانی کردووە، دوای دوو ساڵ فێربوونی شانۆ لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا سەرەڕای دژایەتیکردنی خێزانەکەی دەستی بە فێربوونی گیتار کردووە.
لە بەشی گرافیک خوێندکار بووە، دوای وەرگرتنی بڕوانامە بۆ سەربازی ڕۆیشتووە و لە شاری کرمانشاهـ ماوەی فێرکارییەکەی تێپەڕاندووە، تەواوکەری خزمەتەکەشی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا بەسەربردووە، لەدوای سەربازی ماوەیەک وەکوو ئاواز دانەر لە کۆمپانیایەک دەست بەکاربووە، دواتر بیرۆکەی ئەوەی بۆ هاتووە کە گۆرانی بۆ خۆی دروست بکات و کەم کەم دەستی بە وتنی گۆرانی کردووە.

بەناوبانگبوونی

موڕتەزا پاشایی لە ساڵی ٢٠١١ بە بڵاوکردنەوەی کارەکانی لە ئینتەرنێت ناوبانگی دەرکرد، بۆ یەکەم جار یەکەم ئەلبوومی خۆی بە ناوی (یکی هست) لە ساڵی ٢٠١٣ بڵاوکردۆتەوە. هەر بە گۆرانی (یکی هست) ناوبانگی زیاتری دەرکردووە، دەنگە تایبەت و پڕ لە هەستی گۆرانییەکانی ئەوی خستە ڕیزی گۆرانیبێژەکانەوە.
گۆرانی (عصر پاییزی) بۆ زنجیرەیەکی تەلەفیزیۆنی وتووە بە هەمان ناو کە ڕێگەی بڵاوبوونەوەیان پێ نەداوە، دواتر گۆرانییەکەی لە ئینتەرنێت بڵاوکردەوە و بوو بە یەکێک لە خۆشەویستترین گۆرانییەکان، گۆرانییەکانی موڕتەزا زیاتر ئاشقانە بوون. 

ئەلبوومەکانی

یکی هست

ئەلبوومی یکی هست  لە ٢٠١٣ بڵاوکرایەوە که لەم بەرهەمانە پێکهاتووە:

• یکی بود یکی نبود
 • باید کاری کنی
 • بیا برگرد
 • نبض احساس
 • برو
 • به خدا
 • خاطره‌ها
 • دقیقه‌های آخر
 • عشق یعنی این
 • دیدی
 • آرزو
 • یکی هست

گل بیتا

ئەلبوومی گل بیتا لە ساڵی ٢٠١٤ بڵاوکرایەوە که فەرمی نەبووە و لەم بەرهەمانە پێکهاتووە:

• آدم آهنی
 • آدم کش
 • می‌بخشم
 • بی تو می‌میرم
 • اطلسی
 • گل بیتا
 • هنوزم
 • حالا اومدی
 • تو رفتی
 • رو تو برگردون
 • تو میری
 • کاش بدونی

اسمش عشقه

ئەلبوومی اسمش عشقه لە ساڵی ٢٠١٤ بڵاوکرایەوە که لەم بەرهەمانە پێکهاتووە:

• حس جدید
 • اسمش عشقه
 • عاشق‌ترین
 • اشکم جاری
 • وقتی دلم عاشقته
 • هم‌نفس
 • خجالتی
 • یه لحظه
 • ادعا
 • حالا حالا ها «لەگەڵ: مستەفا پاشایی»
 • نگران منی
 • روز برفی
 • عصر پاییزی
 • اسمش عشقه «۲»

تاک بەرهەمەکانی

 • بزار بگم
 • به دادش رسیدم
 • دل دیوونه «چند روزه»
 • چی میشه گفت «مهمون»
 • می‌میرم
 • قلبم رو تکراره
 • دل من دل تو
 • گریه کن
 • تو رفتی «برای ناصر حجازی»
 • چطور دلت اومد
 • چشمای من
 • نفس
 • من و ببخش
 • عشق من
 • به گوشت میرسه
 • دروغ دوست داشتنی
 • شاید بپرسی
 • فصل بهار
 • ستایش
 • زیادی
 • میخوام بگم
 • روتو برگردون
 • مثل شیشه
 • تو راست میگی
 • روزهای سخت
 • ماه من
 • قسم
 • یادته
 • تو فکرتم
 • تقصیر
 • جاده یک طرفه
 • بغض «پێشکەشی بینیامین بەهادوری کردووە»
 • سرت رو برنگردوندی
 • من و تو
 • ابریشم موهات
 • دستم بگیر «تو دوری و دستای من»
 • خزون
 • کجایی
 • بارون
 • غیرممکن
 • کی فکرشو میکرد «غیررسمی»
 • یه عمره «غیررسمی»
 • خداحافظی «نافەرمی»
 • یه روز خوب «ڕیمێکسی نافەرمی»

ئاوازدانان

ئاوازی داناوە بۆ:

 • علی لهراسبی، شرشر بارون
 • علی لهراسبی، دلهره
 • مجید رضا، قصه اینه
 • علی لهراسبی، حالم خوبه
 • علی لهراسبی، من به تو حق میدم
 • محسن فرهمندی، بیا بیا
 • علی عبدالمالکی، چند روزه
 • رضا شیری، جدایی
 • مازیار فلاحی، به جای تو

نەخۆشی 

لە مانگی ١٢ ی ساڵی ٢٠١٣ پزیشکەکان دەریانخست کە موڕتەزا نەخۆشی شێرپەنجەی گەدەی هەیە، لە دوانیوەڕۆی هەینی ٢٠١٤/١١/٣ بەهۆی تایەکی زۆرەوە بۆ بەشی چاوردێری چڕ گوازرایەوە، لەبەر بارودۆخە تایبەتەکەی پزیشکەکان چاوپێکەوتنیان لەگەڵی قەدەغە کردبوو، لەگەڵ ئەوەش دوانیوەڕۆی یەک شەممە نۆی مانگی ١١ کۆمەڵێک لە هونەرمەندان بۆچاوپێکەوتن و دڵدانەوەی سەردانیان کردووە. 

کۆچی دوایی

موڕتەزا لە ٢٠١٤/١١/٤ بە هۆکاری بارودۆخی خراپی نەخۆشییەکەی کە شێرپەنجەی گەدە بوو لە نەخۆشخانەی (بهمن تهران) خەوێنرا و هەر بەم نەخۆشییە، لە ٢٠١٤/١١/١٤ ڕۆژی هەینی لە دەورووبەری کاتژمێر ١٠:٣٠ بەیانی لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد.


سەرچاوەکان



895 بینین