هیوا قادر

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-02-19-21:47:00 - کۆدی بابەت: 7853
هیوا قادر

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ھیوا قادر (بە ئینگلیزی: Hiwa Qadir)، شاعیر و چیرۆکنووس و ڕۆماننووسێکی کوردە، لە ١٩٦٤/١/٢٦ لە گەڕەکی چوارباخی شاری سلێمانی لەدایکبووە.

ژیان

ھیوا قادر خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی مەولەوی خوێندووە و قۆناغی ناوەندیشی لە قوتابخانەی سیروان تەواو کردووە. لە دواییشدا ساڵێک لە ئامادەییی سلێمانی بەشی زانستی خوێندووە. بەڵام لەبەر ئارەزووی زۆری بۆ ئەدەبیات ڕێڕەوی خویندنی گۆڕیوە و ڕووی لە قوتابخانەی ئامادەیی ھەڵگوردی وێژەیی کردووە. دوای دەرچوونی لە قوتابخانەی هەڵگورد لە "پەیمانگای كارگێڕی کەرکووک" ناوی ھاتووەتەوە. بە بۆنەی ڕژێمی بەعس و بە زۆر ھاندانی بۆ ئەوەی ببێت بە "جەیش شەعبی" ناچار کرا کە واز لە خوێندن بھێنێت و ھەڵبێت. بەڵام دوای تەواو بوونی جەنگی نێوان عێراق و ئێران و لێبوردنی گشتی توانی بچێتەوە پەیمانگا و بە سەرکەوتوویی پەیمانگا ببڕێت.

پاشان، وڵاتی بەجێھێشت و ژیانی ئاوارەیی بۆ خۆی ھەڵبژارد. دواتر لە ساڵی ١٩٩٢ گەیشتە وڵاتی سوید و نیوەی تەمەنی لە بێگانەییدا بەسەر برد. ھیوا قادر ساڵانی سەرەتای نووسینی زۆر بە بێدەنگ و شەرمنی دەست پێ کرد. وەک خۆی باسی دەکات و دەڵێت: لە دوای بڕینی ئەم قۆناغە ھەستیارە، لە ناوەڕاستی ھەشتاکانەوە دەستی کرد بە بڵاوکردنەوەی بەرھەمە شیعرییەکانی.

لە گەرمەی ھوتافی شۆڕشگێڕانە و سروودە نیشتیمانییەکانی ڕۆژانی ڕاپەڕیندا، بە تابیعەیەکی عەرەبی توانی دیوانی «چاوە زەردەکان» بنووسێتەوە و کۆپی بکات، دواتریش بە کۆمەکی ھەندێک ھونەرمەندی شێوەکار بە دوو سەد بەرگی لەیەکنەچوو و جیاوازەوە یەکەم دیوانی شیعریی خۆی بڵاوکردەوە.

دوای گەیشتنی بۆ وڵاتی سوید بەرھەمەکانی تری وەک کتێب بڵاوکردەوە و دواتر لە کوردستان ھەندێک لە کتێبەکانی دی چاپکردن، ئێستا نزیکەی بیست کتێبێکن لە کایەی ئەدەبی جیاوازی وەک شیعر، ڕۆمان، سەفەرنامە، ئەدەبی منداڵان، وتار و چاوپێکەوتن، وەرگیڕانی ئەدەبی و فیکری لە زمانی سویدییەوە و چه‌ندان كاری تر.

ڕۆمان

  • سەفەرنامە، ٢٠٠١
  • منداڵێک لەسەر مانگە، ٢٠٠٨.
  • خه‌یرییه‌ شوانۆ وه‌ریگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر عه‌ره‌بی، الطفل فوق القمر ٢٠١٥
  • ماڵی پشیلەکان، ٢٠١٨.

شیعر

  • چاوە زەردەکان، ١٩٩٢.


سەرچاوەکان



738 بینین