یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-03-21-12:50:00 - کۆدی بابەت: 8014
یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان
حیزب و ڕێکخراوەکان

یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان تۆپی پێ دووگۆڵی خولی نایاب خولی پلە یەک پلە دوو پلە سێ چوارقوڕنە کەلار گەرمیان هەڵەبجە سلێمانی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان IKFA (بە ئینگلیزی: Kurdistan Football Association، بە عەرەبی: اتحاد كوردستان لكرة القدم) یەکیەتییەکی فەرمیی سەر بە حکوومەتی هەرێمی کوردستانە و بەرپرسی سەرجەم یاری و پاڵەوانێتییەکانی تۆپی پێی هەرێمی کوردستانە. ساڵی ٢٠٠٦ دامەزراوە.

لۆگۆ

لۆگۆی یەکێتییەکە لەلایەن ڕەوەند سیروان نەورۆڵییەوە دروست کراوە و تۆپێک بە ڕەنگەکانی ئاڵای کوردستانەوە لەخۆی دەگرێت.

سەرۆکەکان

ماوە سەرۆک
٢٠٠٦ بۆ ٢٠٢١/٣/٢ سەفین کانەبی
٢٠٢١/٣/٤ - ئێستا تاریق عەبدولڕەحمان

پاڵەوانێتییەکان

ئەو پاڵەوانیەتیەی لەژێر دەستی یەکێتییەکەیە:

  • جامی کوردستان لەیاری تۆپی پێ بۆ یاریزانانی ئەزموون دار و تازە پێگەیشتووەکان و لاوان.
  • خوولی کوردستان لەیاری تۆپی پێ بۆ یاریزانانی ئەزموون دار و تازە پێگەیشتووەکان و لاوان.
  • جامی ڤیڤای ٢٠١٢
  • وە گشت چالاکیەکانی یاری تۆپی پێ لە کوردستان.


سەرچاوەکان



1253 بینین