تەقتەق

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-04-03-23:30:00 - کۆدی بابەت: 8127
تەقتەق

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

شارۆچکەی تەقتەق یەکێکە لەشارۆچكەكانی قەزای کۆیە لە پارێزگای هەولێر، دەکەوێتە باشوری قەزای کۆیە، لە رۆژئاواوە ناحیەی ھیرانە و لە باکوورەوە ناحیەی بالیسانە، لە رۆژھەڵاتەوە قەزای ڕانیەیە، دەکەوێتە لای ڕاستی زێی بچووک، ٩٠ کیلۆمەتر لە ڕوژھەڵاتی ھەولێر دوورە، بەدووری ٦٠ کیلۆمەتر کەوتووەتە باکووری خۆرهەڵاتی شاری کەرکووک، رووبەری ئەم ناحیەیە ٤٧٤ کیلۆمەترە، ژمارەی دانیشتووانی لە ٢٥ ھەزار کەس زیاترە، مێژووی بە ناحیـه بـوونی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵـی ١٩١٨ و لەساڵی ١٩٦٠ شارەوانی تێدا کراوەتەوە، بەڵام لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە لەساڵی ١٩٨٦ بڕیاری چۆڵکردنی دراوە، لەبەر گرنگی شوێنەکەی وەکوو گوندێک بەناوی (عەزیزییە) ماوەتەوە، لە دوای راپەڕینەوە و لە ساڵی ١٩٩٥ لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە دووبارە تەقتەق کراوەتەوە بەناحیە، ناوچەیەکی کشتوکاڵی و گەشتیارییە، دەوڵەمەندە بەکانزای نەوت، هەروەها بووەتە شوێنێکی گرنگ بەهۆی بوونی کێڵگەی نەوتی تەقتەق و دامەزراندنی دانیشتوانەکەی، بەهۆی گرنگی هەڵکەوتەی شوێنەکەی و پردەکەیەوە بووەتە هۆی بەیەک گەیاندنی ناوچەکانی کەرکووک، کۆیە، پشدەر، بێتوێن و قەڵادزێ تا سەر سنوور، گرنگییەکی تری ئەم شارۆچکەیە ئەوەیە بووەتە خاڵی یەکتر بڕ و تێکەڵ بوونی شێوە ئاخاوتنەکانی هەولێری، کەرکووکی، سلێمانی، کۆیی و لوڕییەکانی خۆرئاوای تەقتەق، کە شێوە ئاخاوتنێکی تایبەت بە دانیشتوانی تەقتەقییان پێکهێناوە .

گەڕەکەکانی تەقتەق

شارۆچکەی تەقتەق لە چەندین گەڕەک پێکدێت لەوانەش:

  • ڕزگاری
  • سەربەستی
  • ڕووناکی
  • شەهیدان
  • گۆڕقەرەج
  • بەختیاری
  • ئاشتی


سەرچاوەکان



757 بینین