گوندەواری بەراندێز

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-04-13-18:30:00 - کۆدی بابەت: 8235
گوندەواری بەراندێز

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

گوندەواری بەراندێز (بە ئینگلیزی: Baranduz Rural District)، یەکێکە لە گوندەوارەکانی پارێزگای ورمێ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان،  ناوەندی ئەم گوندەوارە گوندی بەراندێزە.

دانیشتوان

بەپێی سەرژمێرییەکی گشتی ساڵی ٢٠١١، ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندەوارە (١١,٣٦٦) کەس بووە کە پێکهاتووە لە (٥,٨٠٠) نێر و (٥,٥٦٦) مێ و (٢٬٦٢٨)خێزان، دانیشتووانی ئەم گوندەوارە زۆرینەی لە کورد و کەمینەی ئازەرییەکان و ئاشوورییەکان و ئەرمەنییەکان و کورەسوننی پێکھاتوون، بەم شێوەیە:

  • ژمارەی کورد: (٩,٤٨٤)کەس کە دەکاتە ڕێژەی (٨٣,٣٪)ی دانیشتووانی گوندەوارەکە.
  • ژمارەی ئازەری: (١,٢٩٧)کەس کە دەکاتە ڕێژەی (١١,٥٪)ی دانیشتووانی گوندەوارەکە.
  • ژمارەی کورەسوننی: (٦٦)کەس کە دەکاتە ڕێژەی (٠,٦٪)ی دانیشتووانی گوندەوارەکە.
  • ژمارەی ئاشوورییەکان و ئەرمەنییەکان: (٥١٩)کەس کە دەکاتە ڕێژەی (٤,٦٪)ی دانیشتووانی گوندەوارەکە.

جوگرافیا

گوندەواری بەراندێز ھاوسنوورە لەگەڵ ئەم گوندەوارانە:

  • لە باکوورەوە لەگەڵ گوندەواری چەمێ ڕەوزە و شاری ورمێ.
  • لە باشوورەوە لەگەڵ گوندەواری چەمێ بەراندێزا نشیو و گوندەواری مەرگەوەڕ.
  • لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندەواری چەمێ بەراندێزا ئەڤراز.
  • لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ گوندەواری دەشت.

پێکهاتەی نەتەوەیی گوندەکان

  • کوردەکان (١٦)گوند.
  • کوردەکان و ئاشوورییەکان و ئەرمەنییەکان و ئازەرییەکان (١)گوند.
  • کوردەکان و کورەسوننییەکان و ئازەرییەکان (١)گوند.
  • کوردەکان و ئاشوورییەکان و ئەرمەنییەکان (١)گوند.
  • ئاشوورییەکان و ئەرمەنییەکان (٢)گوند.
  • کوردەکان و ئازەرییەکان (٨)گوند.


سەرچاوەکان



522 بینین