ڕۆڵی پیاو لە چارەسەری خەمۆکیی دوای منداڵبوونی ژنەکەی

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2022-04-24-14:42:00 - کۆدی بابەت: 8375
ڕۆڵی پیاو لە چارەسەری خەمۆکیی دوای منداڵبوونی ژنەکەی

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

خەمۆکیی دوای منداڵبوون حاڵەتێکی زۆر باوە لەناو ژناندا و زۆرینەیان دوای منداڵبوون تووشی دەبن، ئافرەت لەم کاتەدا بە قۆناغێکی قوورسدا تێ دەپەڕێت و پێویستی بە هاوکاری کەسانی دەوروبەریەتی تاکوو بتوانێت بەسەریدا زاڵ ببێت، گرنگترین کەسیش نزیکترین کەسە لێیەوە کە مێردەکەیەتی.
پیاو لەم کاتەدا دەتوانێت خەم و ئازاری ژنەکەی کەمتر بکاتەوە یاخود زیاتری بکات، ئەویش بەپێی ئەو وەڵامدانەوەیەی کە بۆ ژنەکەی هەیە لەو کاتەدا.
خەمۆکی تێکچوونێکە لە تەوای ژیانی خانمەکەدا، کاردەکاتە سەر خەو و خۆراک و ژیانی ڕۆژانەی و هەست بەبێ نرخی دەکات و دڵی بە هیچ شتێک خۆش نابێت، ئەم حاڵەتە ماوەیەکە، بەڵام بەو مەرجەی لەو ماوەیەدا بە باشترین شێوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت یارمەتی بدرێت لە هەموو ڕوویەکەوە، ئەمە گرنگترین کارە کە پیاوێک لەم کاتەدا دەتوانێت بۆ ژنەکەی بکات.

ڕۆڵی پیاو لە چارەسەری خەمۆکیی ژنەکەیدا

ڕەچاوی ئەم چەند خاڵە بکە:

  • تۆ چەند چاوەڕوانیت هەبێت لە ژنەکەت، ئەوەندە بەدیهێنانی بۆت قوورس دەبێت لەلایەن ژنەکەتەوە.
  • ئەگەر پێی بڵێیت خۆشت دەوێت، لەوانەیە باوەڕ نەکات، ئەگەر پێی بڵێیت دایکێکی زۆر باشیت، وادەزانێت تەنها لەبەرئەوەی کە حاڵی باش بکەیت ئەمەت وتووە، ئەگەر لەوکاتەدا پێی بڵێیت کە چەند جوانیت وابیردەکاتەوە کە درۆ دەکەیت.
  • ئەگەر پێی بڵێیت نیگەرانی هیچ مەبە، وادەزانێت کە تۆ لێی تێ ناگەیت.
  • ئەگەر پێی بڵێیت زووتر لەسەرکار دێیتەوە تاکوو یارمەتی بدەیت هەست بە لاوازی دەکات 
  • ئەگەر پێی بڵێیت کە درەنگتر لەسەر کار دێیتەوە، لەوانەیە وابیربکاتەوە کە گرنگی پێ نادەیت

ئەو کارانەی کە دەتوانیت بیکەیت

پێی بڵێ:

  • بە زووترین کات چاک دەبیتەوە
  • هەموو کارێک دەکەم بۆ باشتربوونەوەت
  • لەگەڵ ئەوەی بێتاقەتیت و نیگەرانیت بەڵام هێشتاش دەتوانیت دایکێکی زۆر باش بیت
  • ناچار نیت کە هەموو کارەکان بە دروستی ئەنجام بدەیت، هەڵەکردن ئاساییە و هەموان هەڵە دەکەن
  • دەزانم ئێستا چەند بە قوورسی هەوڵ دەدەیت کە بەرەو باشبوونەوە بڕۆیت
  • ڕێگەم پێ بدە کە یارمەتیت بدەم
  • خۆشم دەوێیت

پێی مەڵێ:

  • دەبێت ئەمڕۆ ئەو کارە تەواو بکەیت
  • ماندووبووم لەم جۆرە هەستانەت
  • ئێستا دەبێت خۆشترین کاتی تۆ بێت
  • لە جاران زیاتر خۆشم دەوێیت
  • بەخێرایی چاک دەبیتەوە و لەم بارودۆخە دێیتە دەرەوە
  • دەبێت کێشت دابەزێنیت، قژت ڕەنگ بکەیت، ئارایشت بکەیت، جلی جوان لەبەربکەیت
  • هەموو دایکەکان ئەم هەستەیان هەیە 
  • ئەمەش قۆناغێکی ژیانە کە زوو تێدەپەڕێت
  • ئەگەر منداڵەکەتت خۆش دەوێت دەبێت بەرگەی ئەم حاڵە بگریت
  • فەرمانی بەسەردا مەکە کە چی بکات و چی نەکات تاکوو باشتر ببێت.

کارە فیزیکییەکان

  • دەتوانیت کۆمەڵێک کاری فیزیکی ئەنجام بدەیت تاکوو یارمەتیدەر بیت لە چارەسەری هاوسەرەکەتدا وەک:
  • ڕێکخستنی چوونە دەرەوە و گەشت لەگەڵ خزم و هاوڕێ و ئەو کەسانەی کە ژنەکەت خۆشی دەوێن.
  • داواکردنی خواردن لە دەرەوە
  • پێدانی پەرتووک بە ژنەکەت تاکوو بیخوێنێتەوە
  • ئەو پرسیار و کێشانەی کە هەیەتی بینووسە و لە پزیشک یاخود کەسی پسپۆڕی بکە تاکوو بتوانیت یارمەتیدەری بیت.
  • ئەو شتانەی کە دەیەوێت و ناتوانێت بچێتە دەرەوە بیکڕێت، هەمووی بنووسە و بۆی بکڕە
  • کاتێک لە ماڵەوەیت بەردەوام لەلای دابنیشە، بەبێ مۆبایل، تەلەڤزیۆن، گۆڤار و پەرتووک، تەنها خۆتبە و گوێی بۆ بگرە
  • ئارامگربە
  • کاتێک بابەتێکی گرنگ دێتە پێشەوە چاوەڕێ بکە تاکوو هاوسەرەکەت باش دەبێتەوە ئینجا پێکەوە بڕیاری لەسەر بدەن
  • دەست مەخەرە کارەکانییەوە بەتایبەت ئەوانەی پەیوەستن بە منداڵەکەوە وەک، چۆنییەتی شیرپێدانی، گۆڕینی و پاککردنەوەی.


سەرچاوەکان



366 بینین