نیلی

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2022-05-07-21:51:00 - کۆدی بابەت: 8548
نیلی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

نیلی (بە ئینگلیزی: cerulean, azure) لە تێکەڵەی شین و مۆرەوە بەدەست دەهێنرێت و یەکێکە لە ڕەنگە گەرمەکان ڕەنگی ئاسمانە لە نیوەشەودا. ڕەنگی نیلی لە ژیانی ڕۆژانە بە شێوەیەکی زۆر دەبینرێت و خواستی زۆری لەسەرە.

تایبەتمەندی ئەو کەسانەی کە ئارەزووی ڕەنگی نیلی دەکەن

- لە ڕێگای هەستە قووڵەکانی ناخەوە ئەزموونی ژیان دەکەن: پەیوەندیەکی ئارام و قووڵیان لەگەڵ کەسایەتی ناوەوەی خۆیان هەیە، گەڕان بە دوای ڕاستی و ئاگاییدا بە درێژایی ژیانیان، ڕەسەنایەتی و درەوشانەوەی بەردەوامیان پێ دەبەخشێت کە لە هیچ کام لە ڕەنگەکانی تردا نییە

- هەست و تێگەیشتنی زۆر قووڵیان بۆ ژیان هەیە: دەزانن کێن و دەیانەوێت ببن بە چی، ناتوانیت پێیان بڵێیت کە چی بکەن، چۆن بیر بکەنەوە، چی هەستێکیان هەبێت، ئەوان خۆیان باش دەزانن.

- ڕەنگی نیلی لەڕووی سایکۆلۆجییەوە: سایکۆلۆجی ڕەنگی نیلی ئەوەمان پێدەڵێت کە ئەم ڕەنگە هێمای دانایی، لێهاتوویی و دادپەروەرییە، لە کاتێکدا شین ڕەنگی پەیوەندییە لەگەڵ ئەوانی تر، نیلی شین دەباتە ناوەوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بیرکردنەوەی کەسی، دابینکردنی بینینێکی قووڵ و تێگەیشتنی خێرا، داهێنەران کارامەیی نیلی بەکاردەهێنن بۆ وەرگرتنی ئیلهام کە وا دیارە لە شینەوە هاتووە.

ڕەنگی نیلی لە کاردا

ئەم ڕەنگە لەو کارانەدا کە پێکهاتە و دابوونەریت تێیاندا گرنگە، وەکوو دامەزراوە پەروەردەییەکان، دامەزراوە یاساییەکان و بانکەکاندا بەکاردێت.
لەو کارانەدا کە گرنگی بە داهاتوو دەدەن و  دەتوانن یارمەتی گۆڕینی بیرکردنەوەی خەڵک بدەن، ئەم ڕەنگە بە باشی لەگەڵ ڕەنگی کراوەی تری وەکوو سوور، پیرۆزەیی، پەمەیی دەگونجێت، کە هەموو ئەمانە یارمەتی باشترکردنی وزە و ورە دەدەن.

ڕەنگی نیلی لە دیزاینی ماڵدا

بەکارهێنانی ڕەنگی نیلی وەکوو ڕەنگێکی سەرنجڕاکێش لە دیزاینی ماڵی ماڵدا باشترین هەڵبژاردنە، ئەم ڕەنگە نە زۆر قووڵە، نە قورسە، هەر شتێک کە لەم ڕەنگەدا هەیە جوانییەکی تایبەت بە دیزاینی ماڵەکەت دەدات بەبێ ئەوەی خەمبار نیشانی بدات.
پەردە، گۆشە، سەرین و سەرچەفی نوستن و تابلۆ و قەنەفە ئەو کەرستە یەکەمییانەن کە دەکرێت ڕەنگی نیلی بۆ بەکار بهێنن.
بۆ ژوور، دەتوانن لامپی ڕەنگی نیلی بەکاربهێنن و بە سادەیی ئەم ڕەنگە زیادبکەن بۆ دیزاینی ماڵی ماڵەکەتان.
لە ژووری نوستندا، سەرچەفی سەرسیستم و بەرگی سەرینی نیلی یەکێکە لە کاریگەرترین ڕێگاکان بۆ بەکارهێنانی تێکەڵەی ڕەنگی نیلی لە دیزاینی ماڵدا.
بێگومان باشی نیلی لەوەدایە کە لەگەڵ هەموو ڕەنگەکان و بە هەموو شێوازەکان بە باشی دەبینرێت و دەردەکەوێت.


سەرچاوەکان



1011 بینین