ناوهڕۆك
بازنەی ئاگر
شاعیر: شێرکۆ بێکەس
بەرهەم: مێرگی زام مێرگی ھەتاو
شیعر: بازنەی ئاگر
بۆتان بێ عشقی «مەم و زین» ئەبێ چی بێ؟ ! مەم و زین بێ شیعری خانی ئەبێ چی بێ؟ !
خانی بێ شەوقی زمانی کوردی چییە؟ !
کورد کە کوردستانی نەبوو ئەبێ چی بێ؟ !
کوردستانیش
بێ ئاگرەکەی
شاری کەرکووک
ئەبێ چی بێ و
ئەبێ چی بێ و
ئەبێ چی؟ !!
سەرچاوەکان
413 بینین