بەیان سامی عەبدولڕەحمان

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی سروشت ناجی - به‌روار: 2022-05-15-22:08:00 - کۆدی بابەت: 8661
بەیان سامی عەبدولڕەحمان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بەیان سامی عەبدولڕەحمان (بە ئینگلیزی: Bayan Sami Abdulrahman) (بە عەرەبی: بیان سامي عبدالرحمن) ژنە سیاسەتمەدار و دیپلۆماتکارێکی کوردە. لە ساڵی ١٩٦٥ زایینی لە شاری بەغدادی پایتەختی وڵاتی عێراق لەدایکبووە. نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پێشتریش لە هەمان پۆستدا بووە لە وڵاتی بەریتانیا.

ژیاننامە

بەیان کچی سامی عەبدولڕەحمان، کەسایەتی سیاسیی کوردە،  لە ناوەڕاستی حەفتاکان بنەماڵەکەیان عێراق جێدەهێڵن بەرەو وڵاتی ئێران کۆچ دەکەن، لەوێ ماوەیەکی کەم دەمێننەوە و پاشان بەرەو بەریتانیا کۆچ دەکەن، بەیان بەشی مێژووی لە زانکۆی لەندەن تەواو کردووە. لە ساڵی ٢٠١٠ زایینی بەیان بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرا. بەیان ماوەیەک ڕۆژنامەنووس بووە لە دەزگای فاینەشیال تایمز.

وتارەکەی لە ساڵی ٢٠٢١ لە وێبناری یادی 30 ساڵەی هەرێمی نەفڕین

بەیان سامی عەبدولڕەحمان، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن لە وێبناری یادی 30 ساڵەی هەرێمی نەفڕین وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ، پێکەوە یادی 30 ساڵەی کارێکی دیاری مرۆیی دەکەینەوە، کە بە ئۆپەراسیۆنی دابینکردنی ئارامی ناسراوە. ئەم کارە لەلایەن ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنساوە سەرکردایەتی کرا، ئەو کارە سەدان هەزار کەسی لە خەڵکی کوردستان کە لە ترسی  هێرشی تاوانکاریی هێزەکانی ژێر دەسەڵاتی سەدام حسێن لە ساڵی 1991 هەڵاتبوون ڕزگارکرد".

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن ئاماژەی بەوەکرد کە ئەمڕۆ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان هاوبەشی یەکترن. خاوەنی بەهای هاوبەشن لە بواری ڕێزگرتن لە دیموکراسی، مافی مرۆڤ و ئازادی ئایینی. هەروەها وتی: "کوردستان خۆشبەختە کە لەناو کۆنگرێسی ئەمریکادا پشتیوانی دوولایەنە و فراوانی هەیە".


سەرچاوەکان



390 بینین