ناوهڕۆك
تەنیایی
شاعیر: شێرکۆ بێکەس
بەرهەم: مێرگی زام مێرگی ھەتاو
شیعر: تەنیایی
تەنیایییەک ساردتر، لە کڕێوە خوێنی ئێوارانی
ئێستەی وڵات
دەوری داوم..
تەنیاییەک جارێک ئەمکا
بەو گەڵایەی، چڵەکەی خۆی:
فڕێی بداتە بەر قاچی گەردەلوول و
جارێکی تر بەو باڵدارەی
لە شەوێکی بەفرانباردا
هێلانەکەی خۆی دەری کا!
سەرچاوەکان
1101 بینین