تیپی مۆسیقای فۆلکلۆری کورد

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی سروشت ناجی - به‌روار: 2022-05-28-21:42:00 - کۆدی بابەت: 8824
تیپی مۆسیقای فۆلکلۆری کورد

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تیپی مۆسیقای فۆلکلۆری کورد (بە ئینگلیزی: kurdish folklore musical band) گرووپێکی مۆسیقیی کوردی بوو کە لە ١٩٩٤ زایینی دامەزرا. یەکەمین بەرهەمەکانی ئەم تیپە مۆسیقایە بریتی بوون لە: بێکەسی، بۆ ئەوین، و ئاهەنگی ڕۆح.

چالاکی

تیپی مۆسیقای فۆلکۆری کورد بۆ زۆرێک لە هونەرمەندانی ئەو سەردەمە گۆرانیی تۆمارکرد و توانی چەندین هونەرمەندی وەک: ئەیووب عەلی و سامان عومەر پێبگەیەنێت. هەروەها ئەم تیپە زۆر فێستیڤاڵی گۆرانیی تایبەت بە خۆی ئەنجام داوە.

ئەندامان

دامەزرێنەران

  1. سەباحی سەنتوور
  2. حوسێن حەمەدەمین
  3. دانا غەنی
  4. سەباح شێخانی
  5. فەرهاد محەممەد ساڵح
  6. خالید مەجید فەرەج

گۆرانیبێژان

بەشێک لە گۆرانیبێژەکان:

  1. سابیر کوردستانی
  2. ئیبراهیم خەیات
  3. زاهیر جەلال
  4. مەحموود محەممەد
  5. مەریوان سەفادین
  6. جەمال شەریف

بەرهەمەکان

ئەمانەی خوارەوە هەندێک لە بەرهەمەکانی تیپی مۆسیقای فۆلکلۆری کورد بوون:

  1. بۆ ئەوین
  2. بێکەسی
  3. ئاهەنگی ڕوح
  4. خۆم بە غوڵامی
  5. با ئارام بێ
  6. هەناسەیەک
  7. دییەم
  8. فەلەک
  9. گوڵ مریەم
  10. بێزاری ژین
  11. بابردەڵە
  12. بارانی شەو
  13. کزەی جەرگانم
  14. ئەوین


سەرچاوەکان



342 بینین