تیپی مۆسیقای مناڵانی سلێمانی

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی سروشت ناجی - به‌روار: 2022-05-28-22:02:00 - کۆدی بابەت: 8825
تیپی مۆسیقای مناڵانی سلێمانی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تیپی مۆسیقای منداڵانی سلێمانی (بە ئینگلیزی: Sulaymaniyah Children Musical Band) تیپێکی مۆسیقیی منداڵانە لە شاری سلێمانی، کە مێژووەکە بۆ نێوان ساڵانی ١٩٧٦–١٩٧٧ دەگەڕێتەوە. عوسمان و نامدار و دلێر کە ئەندامی تیپی مۆسیقای منداڵانی نەورۆز و بێخود و شێخ مەحموود بوون، تیپی مۆسیقای منداڵانی سلێمانییان سەر بە چالاکیی قوتابخانەکان دامەزراند. ھەر لە سەرەتادا تیپەکە بەشداریی لە فێستیڤاڵەکانی ناوخۆی کوردستان و عێراق دەکرد.

ڕووداوی ١٩٧٨

بەرەبەیانی ١٧ی نیسانی ١٩٧٨، تیپەکە بە مەبەستی ئامادەبوون لە فێستیڤاڵێک لە سلێمانییەوە بە پێنج پاس بەڕێکەوتن بۆ ھەولێر، کە بەداخەوە لەنزیک کەرکووک بارھەڵگرێک لە پاسەکەی تیپی شێخ مەحموود دەدات و کارزان و فەرمان و ڕێبوار و ئازاد کە ئەندامی تیپەکە بوون گیان لەدەست دەدەن. کارزان کەمان و فەرمانی برای ئۆکۆردیۆنی دەژەنی، ڕێبوار بانگۆز ژەن و ئازادیش کۆرس بوو. ئەم ڕووداوە بۆ کورد و ھونەری کوردی کارەساتێک بوو، دواتر تەرمەکانیان گەڕێندرایەوە شاری سلێمانی و خەڵکی بە گوڵە نێرگزەوە ماتەمینیان بۆ کردن.

ئەندامەکان

بەشێک لە ئەندامانی تیپەکە

  1. کارزان عومەر ساڵح
  2. فەرمان عومەر ساڵح
  3. ئازاد عومەر قادر
  4. ڕێبوار محەمەد عیسا
  5. زانا مەحموود ھەژار
  6. ئاکۆ عومەر سۆران
  7. ئامانج عومەر سۆران
  8. جوانڕۆ عومەر
  9. ئاکۆ محەمەد ئەمین
  10. ئاری قادر برسی
  11. دڵشاد تەھا
  12. دلێر عەبدوڵڵا
  13. یادگار فوئاد
  14. سەباح قادر
  15. سەباح قەبدولکەریم
  16. بەختیار حەمەکەریم
  17. تەھا یاسین
  18. ئاراس فەرەیدوون دارتاش
  19. سۆران جەلال عەزیز
  20. کاوان عومەر عەزیز
  21. جەزا عەبدولکەریم
  22. بەختیار ئیبراھیم
  23. ئازاد نووری
  24. مەریوان عوسمان
  25. حەسەن سەعید
  26. محەمەد ئەحمەد
  27. خالید ھەورامی
  28. ئاکۆ ئەمین عەزیز
  29. بەھادین ساڵح
  30. ئاسۆ عومەر
  31. ئیسماعیل ئیبراھیم
  32. دیاری فوئاد

بەرھەمەکان

ھەندێک لە بەرھەمەکانی تیپی مۆسیقای مناڵانی سلێمانی:

  1. چەند شیرینە لام
  2. ئەی دلێران
  3. وا وەتەن
  4. ئەی نیشتمانم
  5. ئەی تۆپەکە
  6. بەرخەکەم
  7. گدی گدی
  8. ھۆ برا


سەرچاوەکان



344 بینین