تیپی مۆسیقای زانکۆی سلێمانی

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی سروشت ناجی - به‌روار: 2022-05-29-22:52:00 - کۆدی بابەت: 8837
تیپی مۆسیقای زانکۆی سلێمانی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تیپی مۆسیقای زانکۆی سلێمانی (بە ئینگلیزی: University of Sulaymaniyah Musical Band) کە سەرەتا بە ناوی کاردۆ ناسرابوو، گرووپێکی مۆسیقیی کوردی بوو کە ساڵی ١٩٧٥ لەلایەن ئەنوەر قەرەداغی لە زانکۆی سلێمانی دامەزرا.

چالاکی

ئەم تیپە مۆسیقای ڕۆژاوایی تێکەڵ بە فۆلکلۆری کوردی دەکرد و بە شێوەی جاز زۆر گۆرانی نوێ کردەوە، هەروەها هۆنراوە و ئاوازی بۆ گۆرانییەکانی خۆی دادەنا. یەکەم بەرهەمی ساڵی ١٩٧٧ بڵاوبوویەوە کە شەش گۆرانی لەخۆ دەگرت. گرووپ تا سەرەتای هەشتاکان بەردەوام چالاک بوو، سەرەڕای بەردەنگ و لایەنگری زۆر بەهۆی چالاکی سیاسی لەلایەن حکوومەتی ئەوکاتەی عێراق  کە حیزبی بەعس بوو هەڵوەشایەوە.

ساڵی ١٩٧٦ تیپێکی نوێ لە چوارچێوەی تیپی مۆسیقای زانکۆی سلێمانی بە ستایلی میللی بە ناوی تیپی مۆسیقای میللی زانکۆی سلێمانی دروستکرا.

ئەندامەکان

بەشێک لە ئەندامانی تیپی مۆسیقای زانکۆی سلێمانی:

  1. ئەنوەر قەرەداغی
  2. ماجید مستەفا
  3. سەرکەوت جەمال
  4. کاوە حەمەدەمین
  5. فارووق تاهیر
  6. سدیق سەڵاحەددین
  7. هارووت سنە کەریم
  8. کامیل مستەفا
  9. بژار جەلال حەمدی
  10. نەژاد عوسمان

بەرهەمەکان

هەندێک لە بەرهەمەکانی تیپی مۆسیقای زانکۆی سلێمانی

  1. هەوارە
  2. چاوەکەم
  3. یاران لە جەرگم
  4. لەیلا
  5. زۆر قژی زەرد
  6. باران بارانە
  7. باخەوان گیان


سەرچاوەکان



298 بینین