ناوهڕۆك
شەهید
شاعیر: جەلال مەلەکشا
بەرهەم: شیعرەکان
هۆنراوە: شەهید
کۆتری سپی
نامەی ئاشتی
وڵاتێکی زامداری بۆ مێژوو ئەبرد
ڕاوچی هاتن
دێو جامەیان بۆ ڕاگرت و
دەسڕێژیان کرد
لە پڕ زەوی زریکاندی
ئاسمان لە خەو ڕاچلەکا
خوێنی کۆتر
دڵۆپ
دڵۆپ
بە سەر هەموو دنیا تکا!
سەرچاوەکان
650 بینین