تیپی مۆسیقای پیرەمێرد

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی سروشت ناجی - به‌روار: 2022-06-04-18:52:00 - کۆدی بابەت: 8900
تیپی مۆسیقای پیرەمێرد

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تیپی مۆسیقای پیرەمێرد (بە ئینگلیزی: Piramerd Musical Band) گرووپێکی مۆسیقیی کوردییە، سەر بە چالاکی قوتابخانەکان بوو کە ساڵی ١٩٧٧ زایینی لەسەر دەستی سەڵاح ڕەئووف دامەزرا.

چالاکی

تیپەکە نزیکەی شەست ئەندامی هەبوو کە لە دوو قوتابخانەی کچان و سێ قوتابخانەی کوڕان هەڵبژێردرابوون. ئەم تیپە لە سەرەتادا هەر منداڵانی فێرە مۆسیقا دەکرد، بەڵام دواتر بوو بە گرووپێکی بەناوبانگی سەردەمی خۆی و تا ساڵی ١٩٩١ چالاک بوو. دواتر زۆربەی ئەندامەکانی لە تیپی مۆسیقای سلێمانیدا بەردەوام بوون.

بەرهەمەکان

  1. ئێوارەی پاییز
  2. ئای لەو بەفرە باریوە


سەرچاوەکان



261 بینین