تۆپ

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-06-03-02:09:00 - کۆدی بابەت: 13109
تۆپ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تۆپ بە ئینگلیزی (Ball) بە عەرەبی (الکرة) تۆپ شتێکی گۆڕاوە شێوەیەکی هیڵکەیی هەیە، لە زۆربەی یارییەکاندا تۆپ بەکاردێت، هەروەها دەکرێت تۆپ لە چالاکییە سادەکاندا بەکاربهێنرێت، ئەو تۆپانەی کە لە کەرەستەی ڕەق دروست دەکرێن لە بەکارهێنانی ئەندازیاریدا بەکاردەهێنرێن. بەو پێیەی تۆپەکان یەکێکە لە ئاشناترین شتە گۆییەکان بۆ مرۆڤەکان، وشەی “تۆپ” لەوانەیە ئاماژە بە شتە گۆییەکان بکات یان نزیک لە گۆیی بکات.

مێژوو 

دەبێت مێژووی تۆپ بۆ زۆر سەرەتاییترین کاتەکان گەڕابێتەوە، هەندێک جۆری یاری کە بە تۆپ کراوە شوێنەوارە میسرییەکانی لەسەر وێنا کراوە. کۆنترین تۆپەکان لە ئۆراسیا لە کاراساهر لە چین دۆزرایەوە کە تەمەنیان ٣ هەزار ساڵە، لە چەرم دروستکراون.

یۆنانی کۆن 

لە نێو یۆنانییە کۆنەکاندا، تۆپەکان وەکو ئامڕازێک بۆ هێشتنەوەی نەرمی جەستە بەکاردەهاتن. بە دوو کەس یان زیاتر یاریان بە تۆپ دەکرد، وەکو تاقیکردنەوەی لێهاتوویی و خێراییش بەکاردەهات

ڕۆمانییە کۆنەکان 

لە نێو ڕۆمەکاندا سێ جۆر قەبارەی تۆپ هەبوو لەوانە تۆپی بچووک، تۆپی قورس و تۆپی چەرم کە پڕ لە هەوا کراوبوو، یاری پێدەکرا بە شێوەی سێ لە سێ، لە یاریزانێکەوە لێدەدرا بۆ یاریزانێکی تر. یارییەکی دیکە هەبوو کە بە (تریگۆن) ناسراوبوو، سێ یاریزان لە شێوەی سێگۆشەدا وەستابوون و یارییان لەگەڵ یەکتر دەکرد. ئەم یارییە بە یاریی ڕۆمەکان دادەنرێت هەرچەندە ناوەکان یۆنانین.

داهێنانی تۆپ

کەس نازانێت کێ تۆپی داهێناوە، بە درێژایی تێپەڕبوونی کات تۆپ لە میزڵدانی ئاژەڵ و پێستی ئاژەڵ و پلاستیک و چەندین ماددەی دیکە دروستکراوە. شایەنی باسە کە تۆپی لاستیک پێش ساڵی ١٦٠٠ زایین لە ئەمریکای کۆن داهێنراوە، بەڵگە دۆزراوەتەوە کە چین ٣ هەزار ساڵ لەمەوبەر تۆپ هەبووە. 

جۆرەکانی تۆپ

١ـ تۆپی پێ
٢ـ تۆپی فوتساڵ
٣ـ تۆپی دەست
٤ـ تۆپی بالە
٥ـ تۆپی باسکە
٦ـ تۆپی بلیارد 
٧ـ تۆپی بۆڵینگ
٨ـ تۆپی کرێکێت
٩ـ تۆپی گۆڵف
١٠ـ تۆپی سەرمێز
١١ـ تۆپی تێنس
١٢ـ تۆپی نێو ئاو


سەرچاوەکان



252 بینین