تیپی مۆسیقای بابان

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی سروشت ناجی - به‌روار: 2022-06-09-18:11:00 - کۆدی بابەت: 8951
تیپی مۆسیقای بابان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تیپی مۆسیقای بابان (بە ئینگلیزی: Baban Musical Band) گرووپێکی مۆسیقی کوردی بوو کە ساڵی ١٩٨٠ زایینی لە شاری سلێمانی دامەزرا، یەکەم ئەلبوومیان لە ساڵی ١٩٨٣ لە ستۆدیۆی زانکۆی سلێمانی تۆمارکرد. ئەم تیپە بەبێ مۆڵەت و بە شێوەی نایاسایی چالاکبوو، زۆرترین بەرهەکانیشیان لە ژێرزەمین و لە شەودا تۆمارکراوە.

چالاکی

نەریمان بابان سەرۆکی تیپەکە بوو و ئامانجیان بەرەو پێشبردنی هونەری کوردی و پێشکەشکردنی گۆرانی بە شێوازێکی نوێ و تایبەت بەخۆیان بوو. ساڵی ١٩٨٥ گرووپ پێکهاتەیەکی دیکە لەخۆ دەگرێت و ئەمجارە بە ئەندامی نوێوە لە چالاکی بەردەوام دەبێت، هەر هەمان ساڵیش گۆرانیی (فەرەنجی پۆش)ـی نەجمەدین غوڵامی تۆمار دەکەن. (پەشیمانی) دوایین بەرهەمی ئەم تیپەیە و ساڵی ١٩٩٤ تیپەکە هەڵدەوەشێتەوە.

ئەندامان

دامەزرێنەرانی تیپەکە:

  1. کاوە مستەفا
  2. کامەران مستەفا
  3. نەریمان بابان
  4. پێشڕەو خالید ڕەشید
  5. دانا خالید ڕەشید
  6. ئاراس شێخ عارف
  7. هاودەمی فلووت

ئەندامانی دوای ١٩٨٥:

  1. نەریمان بابان
  2. سەرباز جەماڵ
  3. زانیار شێخ نووری
  4. کاوان عومەر
  5. ڕزگار عوسمان
  6. سەباح جەعفەر
  7. بژار دیلان
  8. حەمەعەزیز مەلا ڕەحیم

بەرهەمەکان

ئەو ساڵانەی ئەلبوومیان بڵاو کردووەتەوە:

  • ١٩٨٣
  • ١٩٨٥
  • ١٩٨٦
  • ١٩٨٨
  • ١٩٨٩
  • ١٩٩٢

بەشێک لە بەرهەمەکانی تیپەکە:

  1. وتم بە دڵەی هەژار
  2. من نەگۆڕاوم
  3. گوڵاڵە سوورە
  4. هەر وەکوو نەی
  5. بارانی بەهار
  6. دکتۆر
  7. دەسا ڕێگەم بدەن
  8. بە سەرخۆشم مەزانن
  9. دیتم لەناو دار و دەوەن
  10. تۆ هەوریت و باران خەم
  11. چراخ وەنەوشە
  12. سۆزەکەم
  13. هەرچی خەمە
  14. ساقی
  15. ئێوارەیە
  16. نازدار
  17. ژیان و ئەرکی ناخۆشی
  18. وەرە لام
  19. پرسیار
  20. شەهید
  21. ڕووخان


سەرچاوەکان



360 بینین