گرنگترین کورتکراوەی پشکنینەکانی تاقیگە

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2024-07-22-19:16:00 - کۆدی بابەت: 13627
گرنگترین کورتکراوەی پشکنینەکانی تاقیگە

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

کاتێک کە سەردانی پزیشک دەکەیت بەزۆری ڕاستەوخۆ دوای گفتوگۆکردن داوای ئەنجامدانی چەند پشکنینێکی تاقیگەیت لێ دەکات. بێگومان ئەمە بۆ ئەوەیە بتوانێت دەستنیشانی نەخۆشییەکەت بکات، یاخود دۆخی چارەسەرییەکە هەڵبسەنگێنێت.

گرنگییەکانی پشکنینی تاقیگەیی

  • دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان.
  • کۆنترۆڵکردنی دۆخی نەخۆشییەکە.
  • چاودێریکردنی بەرەوپێشچوون یاخود نەمانی نەخۆشییەکە.
  • دیاریکردنی چارەسەری گونجاو بۆ نەخۆشییەکە.
  • دۆزینەوەی زوویی نەخۆشییەکان.

گرنگترین کورتکراوەی پشکنینەکانی تاقیگە 

HDL

یان High Density Lipoprotein یان Level of "good cholesterol" in the blood واتا ئاستی چەوری باش لە خوێندا.

ڕێژەی ئاسایی

  • (پیاوان: 40 – 50 mg/dl)
  • (ژنان: 50 – 59 mg/dl)

LDL

یان Low Density Lipoprotein یان Level of "bad cholesterol" in the blood یان ئاستی چەوری خراپ لە خوێندا پێویستە کەمتر بێت لە 100 بەڵام ئەگەر چووە سەرو سەدەوە پێویستە ئاگای لەخۆی بێت چووە سەرو ١٦٠ ئەوا ڕێژەکە زۆر بەرزەو پێویستە دکتۆر ببینێت.

CRP

یان C-Reactive ProteinLevel of inflammation with the body ئاستی واڵامدانەوە پرۆتینەكانە لە هەوكردنەكان و لاشە.

TSH

یان Thyroid Stimulating Hormone یان هۆرمۆنی هاندانی غودەی دەرەقی.

ڕێژەی ئاسایی:

(TSH: 0.4 – 4 mIU/L)

ESR

یان Erythrocyte Sedimentation RateIndicates The time it takes for red blood cells to move down a tube. This shows signs of inflammation within a body. كڵۆت بوونی خرۆكەی سوور  هەوکردنی خوێن بەپێی كات خرۆكەی سووری خوێن دەچێتە خوارەوەی تویوب. ئەوە چوونە ژوورەوە پیشان دەدات كە دەبنە هۆی هەوكردن لە ناو لەشەدا. ڕێژەی ئاسایی بۆ پیاو کە لەخوار تەمەنی پەنجا ساڵییەوە بێت پێویستە لەنێوان سفر بۆ پازدە بێت بۆ ئافرەتیش کە لەخوار پەنجا ساڵیەوە بێت پێویستە لە سفر تاکو بیست بێت لە ملیمەتری کاتژمێرێکدا.

INR

یان International Normalized Ratio This is a blood clotting test. پشکنینی خوێن مەیین.

LFT

یان Liver Function Test پشکنینی فرمانەكانی جگەر.

CMP

یان Comprehensive Metabolic Panel This analysis provides an overall picture of the metabolism and chemical balance of the body. شیكاری و وێنەی زیندەچالاكییەكان و ڕێكخستنی كیمیایی لە لەشدا.

WBC

یان White Blood Cell Count the level of white blood cells. ژماردنی ئاستی خڕۆكەی سپی خوێن.

RBC

یان Red Blood Cell Count The level of red blood cells ژماردنی ئاستی خڕۆكەی سووری خوێن.

HBC

یان Hemoglobin Level of hemoglobin) (molecules ڕێژەی ئاستی گەردەكانی هیمۆگڵۆبین.

PLT

یان (Platelets Platelets levels in the blood) ئاستی پەڕەكانی خوێن لە ناو خوێندا.

GUE

(General Urine Examination) پشکنینی میز

PTT

(Partial Thromboplastin Time) ئەم پشکنینە بۆ ئەوەدەکرێت تاوەکو بزانرێت ماوەی خوێن بەربوون یان خوێن مەیین چەندە زیاتر لەپێش نەشتەرگەری بۆ نەخۆش دەکرێت.

PT

(Pregnancy Test) پشکنینی دووگیانی

HCG

یان (Human Chorionic Gonadotropn) پشکنینی هۆرمۆنی دووگیانی

BloodUrea و Creatinine و UricAcid

ئەم پشکنینانە بۆ گورچیلە دەکرێن.

T3

یان Triiodothyronine پشکنینی غدەی دەرەقی تریۆدۆسایرۆنین.

T4

یان Tiroxine پشکنینی غدەی دەرەقی سایرۆكسین

Blood Sugar

پشکنینی شەکرە

RBS

یان Random Blood Sugar ئەگەر کەسێک پێش پشکنینی شەکرە نانی خواردبوو ئەم پشکنینەی بۆ دەنووسرێت، چونکە ڕێژەی ئاسایی شەکرە لەگەڵ نان خواردن و نان نەخواردن دەگۆڕێت.

FBS

یان Fasting Blood Sugar ئەگەر کەسی تووشبووی شەکر نانی نەخواردبوو ئەم پشکنینەی دەنووسرێت.

TSB 

یان Total Serum Bilirubin پشکنینی زەردوویی.

پشکنینی پڕۆلاکتین

پشکنینی هۆرمۆنی ڕێکخستنی دەردانی شیرەڕژێنەكان.

RF

یان Rheumatoid Factor پشکنینی ڕۆماتیزم.

پشکنینی H-Pylore

پشکنینی بەكتریای ئێچ پیلۆری كە هێرش دەكاتە سەر گەدە.

WidalTest

واتا پشکنینی بەکتریای سالمۆنێلا و گرانەتا دەگرێتەوە.

Bruccella

Rose Bengal Test پشکنینی تای ماڵتا.

HIV

فەحسی نەخۆشی ئایدز و نەمانی بەرگری لەش.

HCV 

Hepatistis C virus پشکنینی ڤایرۆسی جگەری جۆری C 

Hepatitis B virus

پشکنینی ڤایرۆسی جگەری جۆری B

Blood Culture

چاندنی خوێن.

ASO یان Antistreptolysin - O ئەم پشکنینە بۆ پێوانی ئەنتی ستریپتۆ لیسین کە دژەتەنێکە کە ئەنزیمێکی ژەهراوی دەکاتە ئامانج کە لەلایەن ستریپتۆکۆکەسەوە دروست دەکرێت، واتا بزانین تۆ تووشی ئەو ژەهراوی بوونە بووی لەلایەن بەکتریای ستریپیۆکۆکەسەوە یان نا.

(Complete Blood Count)

(C.B.C) پشکنینی گشتی خانەکانی خوێن بریتییە لە کۆمەڵێک پێکهاتەی ناو خوێن کە ئەمانە ئەگرێتەوە: Erythrocytes یان R.B.C خڕۆکە سوروەکان لە خوێندا، بۆ چاودێری کردنی نەخۆشییەکانی کەمخوێنی و تالاسیمیا و شێرپەنجەی خوێن. Leukocytes یان W.B.C خڕۆکە سپییەکان لە خوێندا بۆ چاودێری کردنی هەوکردنی گشی لە لەشدا و چاودێری کردنی چارەسەری شێرپەنجەی خوێن. Hb یان Hgb هیمۆگڵۆبین لە خوێندا بۆ دیاری کردنی ڕێژەی خوێن و چاودێری کردنی نەخۆشی کەمخوێنی لە ماوەی چارەسەرپێدان.

E.S.R

(Erythrocyte Sedimentation Rate) تێکڕای نیشتنی خڕۆکە سوورەکانی خوێن، ئەم شیکارییە ڕێژەکەی بەرز دەبێتەوە لە حاڵەتەکانی دووگیانی و سووڕی مانگانە، هەوکردن بە شێوەیەکی گشتی، رۆماتیزم.

BT

(Bleeding Time) پێوانەی کاتی خوێنبەربوون و خوێن مەیین، ئەم پشکنینە بۆ ئەو کەسانەیە کە کێشەی خوێن مەیینیان هەیە لە دوای نەشتەرگەری دڵ و نەشتەرگەری تر،  هەمیشە پێش هەر نەشتەرگەرییەکی بچووک و گەورە پێشنیار دەکرێت لەلایەن پزیشکەوە.

(G6PD)

(Glucose 6 Phosphate Dehydrogenase) ئەمە ئەنزیمێکە کە ڕێژەکەی کەم دەکات کاتێک کەسەکە نەخۆشی پاقلەی هەبێت.

Uric Acid

ترشی یوریک ماددەیەکە لەناو خوێن، ڕێژەکەی کاتێک بەرزئەبێتەوە کە کەسەکە تووشی نەخۆشی میری بێت ئەمیش لەڕێی خواردنی گۆشتی سوور تووشی ئەبین.

TG (Triglycerides)

چەوری سیانە لە خوێندا بەرز دەبێتەوە لە کاتی قەڵەوی و نەخۆشییەکانی دڵ و گورچیلە و غوددەی دەرەقی و هەوکردنی پەنکریاس.

پرۆتینەکان

دەکرێت بە چەند بەشێکەوە : ئەلبۆمین Albumin، گلۆبولین Globulin و Bilirubin بیلیروبین لە خوێن دا بەرز دەبێتەوە لە کاتی زەردوویی وەکو نەخۆشییەکانی جگەر و زراو و پەنکریاس و نەخۆشی کەمخوێنی هیمۆلایتیک.

Iron

ماددەی ئاسن لە خوێندا ڕێژەکەی کەم دەکات لە کاتی کەم خوێنی و کەمی ئاسن.

TIBC

توانای بەیەکەوە بەستنی تێکڕای ئاسن لە خوێندا بۆ دیاری کردنی کەمخوێنی بە هۆی کەمی ئاسن.

Ferritin

ئەمە ئاسنی خەزن کراوە لە جەستەدا لە ماسولکەکان دا کەم دەکات لە کاتی دوو گیانی و کەم خوێنی.

Calcium or Ca+2

کالسیۆم کە توخمێکی گرنگە بۆ لەش و بۆ گەشەی ئێسک.

Magnesium or Mg+

مەگنسیۆم لەوانەیە کەم بکات لە حاڵەتەکانی سکچوون و نەخۆشی شەکرە و پێکهاتەیەکی گرنگە 
بۆ کاری ماسولکە و دەمارەکان.

Phosphorus

توخمی فۆسفۆر گرنگە بۆ ئێسک رێژەکەی کەم دەکات لە کاتی سکچوون و لە کاتی چارەسەری شکاوی.

Sodium or Na+

سۆدیۆم توخمێکی گرنگە لە خوێن و کەم دەکات لە حاڵەتەکانی سکچوون و ڕشانەوە و وشک بوونەوە.

Potassium or K+

پۆتاسیۆم گرنگە بۆ کاری ماسولکە و دەمار و دڵ، کەم دەکات لە حاڵەتەکانی سکچون و ڕشانەوە و کاتی بەکارهێنانی دەرمانە میز پێکەرەکان.

Chloride or Cl

کلۆر کەم دەکات لە حاڵەتی سکچون و ڕشانەوە.

PH

پی ئێچ لە خوێندا، ئەگەر کەمی کرد واتە ترشی خوێن زیاد دەکات ئەمەش لە حاڵەتەکانی شکستی گورچیلە ڕوودەدات.


سەرچاوەکان



172 بینین