کاریگەری ئۆتیزم لەسەر ڕەفتاری منداڵ

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-06-14-13:25:00 - کۆدی بابەت: 13180
کاریگەری ئۆتیزم لەسەر ڕەفتاری منداڵ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کاریگەری ئۆتیزم لەسەر ڕەفتاری منداڵ بە ئینگلیزی (The effect of autism on childrens behavior)، بە عەرەبی (تأثیر التوحد علی سلوك الأطفالئۆتیزم وشەیەکی یۆنانییە، نەخۆشی ئۆتیزم یەکێکە لەو نەخۆشییانەی کە هەر لە تەمەنی ١٥-٣٦ مانگی نیشانەکانی دەردەکەون، ئەم نەخۆشییە لە لایەن (لیوکارنەر) لە ساڵی (١٩٤٣) نیشانەکانی دۆزرایەوە.

کاریگەرییەکانی چین لەسەر ڕەفتارەکانی منداڵ؟

  • نەبوونی توانای قسەکردنی منداڵ: بەشێکی دیاریکراو لە دەستەواژەکان وەردەگرێت نەک هەمووی، بۆ نموونە بە منداڵەکە دەڵێیت ناچیتە باخچە ئەو وا تێدەگات کە دەچنە باخچە و منداڵەکە هەست بە نیگەرانی دەکات دوای ئەوەی کە ناچنە باخچە، تێنەگەیشتنی منداڵ لە قسەکردن لە توانای فێربوونی کەم دەکاتەوە لە ژینگەکەیدا، ژینگەش دەبێتە شوێنێک کە تێگەیشتن لێیەوە قورسە بۆ ئەم منداڵانە. ئەو ڕێنماییانەشی کە بە قسە پێی دەوترێت بۆی قورسە بە تایبەت کاتێک خێرا پێی دەڵێیت.
  • سەختی تێگەیشتن لە یاسا کۆمەڵایەتییەکان: بۆ ئەوەی منداڵ داوی گرنگی پێدان لە کەسانی تر بکات لێیان بدات یان بە ڕوویاندا هاوار بکات چونکە ئەو نازانێت چۆن داوای گرنگی پێدان بە شێوەیەکی گونجاو بکات لە کەسانی تر، نازانێت کەسانی دەوروبەری بە چی دڵخۆش دەبن یاخود تووڕە دەبن، بۆیە هەندێل لە هەڵسوکەوتەکانیان نەگونجاوە ودەوروبەرەکەیان پێی بێزار دەبێت.
  • سەختی لە تێگەیشتن: بۆ منداڵ قورسە دۆزینەوەی شوێنەکان و هەروەها شوێنی شتەکان، بە تایبەت ئەگەر شوێنەکە فراوان بێت، منداڵەکە هەست بە نیگەرانی دەکات یاخود بۆ قورسە جێگاکەی لە شوێنێکەوە بگۆڕێت بۆ شوێنێکی تر، هەندێکجار وای پیشاندەدات کە دەیەوێت لە ژوورێکی دیاریکراودا بمێنێتەوە.
  • سەختی تێگەیشتن لە کات: ئەگەر منداڵی ئۆتیزم داوای شتێک بکات ئەوە سەختە چاوەڕێ بکات چونکە لە زنجیرەی کات تێناگات و ئەو شتەی کە داوای دەکات بە خێرای دەیەوێت، منداڵ سەرەتا و کۆتایی کار نازانێت و پاشان بە بەردەوامی کارێکی دیاریکراو دەکات.
  • سەختی لە تێگەیشتنی خاوەندارێتی: بڕوای وایە کە هەموو شتێک هی خۆیەتی و بۆی هەیە شتی کەسانی تر ببات بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت لە کەسەکە.


سەرچاوەکان



36 بینین