پشکنینەکانی فرمانی جگەر

له‌لایه‌ن: - شنیار کەمال شنیار کەمال - به‌روار: 2022-07-10-15:39:00 - کۆدی بابەت: 9346
پشکنینەکانی فرمانی جگەر

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

پشکنینەکانی فرمانی جگەر (بە ئینگلیزی: Liver function tests)، کۆمەڵە پشکنینێکی خوێنن بۆ پێوانەکردنی ئەنزیم و پڕۆتینە جیاوازەکان و ئەو ماددانەی کە جگەر دروستیان دەکات ئەنجام دەدرێت، ئەم پشکنینانە بەکاردەهێنرێت بۆ زانینی تەندروستی گشتی جگەر، ئەم ماددانە لەهەمان کاتدا و لە یەک نموونەی وەرگیراوی خوێن پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت، گەر هێندەی هەر یەکێکیان کەمتر یان زیاتر بێت لە ڕێژەی ئاسایی خۆی نیشانەیە بۆ بوونی نەخۆشی لە جگەر.

پشکنینەکانی فرمانی جگەر کامانەن؟ 

ئەو ماددانەی پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت بۆ زانینی تەندروستی جگەر بریتین لە:

  • ئەلبۆمین: پڕۆتینێکە لەلایەن جگەرەوە دروست دەکرێت
  • تەواوی پڕۆتینەکان: ڕێژەی تەواوی پڕۆتینەکانی ناو خوێن دەگرێتەوە
  • ئەنزیمەکانی (AST, GGT, ALP, ALT) ئەمانە ئەنزیمی جیاوازن و لەلایەن جگەرەوە دروست دەکرێن
  • بیلروبین: پاشەڕۆیەکە لەلایەن جگەرەوە لە خڕۆکە سوورە کۆنەکان دروست دەکرێت
  • ئەنزیمی (LDH) لە زۆربەی خانەکانی لەشماندا هەیە، کاتێک خانەکان دووچاری نەخۆشی یان زیان دەبنەوە ڕێژەی بەرز دەبێتەوە لە خوێندا
  • پڕۆتینی (PT) کە یاریمەتیدەری خوێن مەیینە

پشکنینی فرمانی جگەر کەی داوا دەکرێت؟

ئەگەر هەر نیشانەیەکی نەخۆشییەکانی جگەر هەبوو ئەم پشکنینە ئەنجام دەدرێت، ئەوانیش بریتین لە:

مەترسییەکانی توشبوون بە نەخۆشییەکانی جگەر

  • ئەو کەسانەی مێژووی خێزانییان هەیە مەترسییان لەسەرە دووچاری نەخۆشییەکانی جگەر ببن
  • نەخۆشی خۆنەگرتنی ڕێژەیەکی زۆری خواردنەوە کحولییەکان  
  • ئەو کەسانەی دووچاری ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر بوونەتەوە
  • بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەی دەبنە هۆی زیانگەیاندن بە جگەر

پشکنینی فرمانی جگەر چۆن ئەنجام دەدرێت؟

پێش ئەنجامدانی پشکنینەکە پزیشک پێشنیار دەکات نەخۆشەکە بۆ ماوەی 10-12 کاتژمێر بەڕۆژوو بێت، لە کاتی ئەنجامدانی پشکنینەکانی جگەر نموونەیەکی خوێن لە خوێنهێنەری نەخۆش وەردەگیرێت و دەکرێتە ناو تیوبی سەر زەردی تایبەت بە خوێن بۆ دەسکەوتنی سیڕەم، ئەنجامدانی پشکنین هیچ مەترسییەکی نییە تەنیا ئەو شوێنەی خوێنی لێ وەرگیراوە ئازارێکی کەمی بۆ دروست دەبێت، پاشان لە ڕێگەی ئامێرەکانی تاقیگەوە ڕێژەی ماددەکانی ناو سیڕەم پێوانە دەکرێت. 

ئەنجامی پشکنینەکانی جگەر

ئەگەر یەک یان زیاتر لە پشکنینێک ڕێژەکەی ئاسایی نەبوو واتە جگەر زیانی پێگەشتووە یان بەباشی کارناکات، نەخۆشییەکانی جگەر بریتین لە:

ئایا پشکنینەکانی جگەر بەتەواوی دەستنیشانی نەخۆشییەکان دەکەن؟

ئەگەر هەر یەکێک لە ئەنجامەکان ئاسایی نەبوو پزیشک بۆ دڵنیابوونەوە لە بوونی نەخۆشییەکی دیاریکراو پشکنینی تر دەنووسێت، گەر ئەنجامەکان هەوکردنیان نیشاندا پشکنینی ڤایرۆسی بۆ ئەنجام دەدرێت بۆ زانینی بوونی ڤایرۆسی جگەر ئەمەش لە ڕێگەی strip ئەنجام دەدرێت کە سیڕەمی نەخۆشەکە دەخرێتە سەری و چەند خولەکێک چاوەڕێ دەکرێت تا ئەنجامەکان دەردەچێت، ئەگەر هەر گومانێک هەبوو لە پشکنینی ڤایرۆسی و ئەنجامەکان ڕاست و ورد نەبوو یاخود ئەرێنی بوو خوێنی کەسەکە دەنێردرێتە تاقیگەی بۆماوەزانی بۆ دڵنیابوونەوە پشکنینی PCR ئەنجام دەدرێت، دەشێت پشکنینی شەکرە لەگەڵ پشکنینەکانی جگەر ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیابوونەوە لە هەبوونی نەخۆشی شەکرە، ئەگەر پزیشک گومانی نەخۆشی بەڕیشاڵبوون و شێرپەنجەی جگەری کرد پێشنیاری سۆنەر و پشکنینی وەرگرتنی نموونەی شانەی جگەر دەکات، وەرگرتنی نموونەی شانەیی پرۆسەیەکە تیایدا بەشێکی زۆر بچووک لە جگەری نەخۆش وەردەگیرێت، پاشان دەنێردرێت بۆ پشکنین و لەژێر وردبین سەیر دەکرێت و گەر نەخۆشییەک بوونی هەبێت دیاری دەکرێت.


سەرچاوەکان



593 بینین