خۆری زەردەپەڕ - جەلال مەلەکشا

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2022-07-10-15:57:00 - کۆدی بابەت: 9347
خۆری زەردەپەڕ - جەلال مەلەکشا

ناوه‌ڕۆك

خۆری زەردەپەڕ

شاعیر: جەلال مەلەکشا

بەرهەم: شیعرەکان

هۆنراوە: خۆری زەردەپەڕ

ناوێرم بانگت که‌م، شوێن ده‌نگم هه‌ڵده‌گرن
ناوت لێم زه‌وت ئه‌که‌ن هاوارم سه‌ر ده‌برن

بۆنی ده‌م ده‌که‌ن و بۆ نێو دڵ ده‌ڕوانن
ئه‌وین و ئازادی هه‌رد دووکیان تاوانن

ئاواتم گشت مردن له‌ نێو ئه‌م ته‌لبه‌نده‌
من ماوم و دڵێکی زامدار و گازنده‌

دوا گه‌ڵای زه‌ردی به‌ر هه‌ناسه‌ی زریانم
به‌هارم نه‌دیوه‌، من خه‌ڵکی زستانم

به‌ڵام هه‌ر ده‌ڕووخێ قه‌ڵاچه‌ی بێدادی
ئه‌خه‌ملێ وه‌رزی ژین به‌ تیشکی ئازادی

داخه‌که‌م ئه‌و ڕۆژه‌ به‌ چاو خۆم نابینم
وه‌ک خۆری زه‌رده‌په‌ڕ لاواز و بێ تینم

به‌ کامی دڵی خۆم ساتێکم ڕانه‌برد
له‌ باخی ژیاندا گوڵیکم (خونچه‌یکم) بۆن نه‌کرد


سەرچاوەکان



565 بینین