ناوهڕۆك
مانگی دوازدە
مانگی دوازدە، مانگی کانوونی یەکەم، یان دیسەمبەر (بە ئینگلیزی: December، بە عەرەبی: كانون الثاني، ديسمبر). مانگی دوازدەیەمی ڕۆژژمێری زایینییە و لە ٣١ ڕۆژ پێکدێت. پێشووتر لە ڕۆژژمێری کۆنی ڕۆمانی لە ٧٥٠ ساڵ پێش زایین و پێش زیادکردنی کانوونی دووەم و شوبات بۆ ڕۆژژمێرەکە، مانگی کانوونی یەکەم دەیەم مانگی ڕۆژژمێرەکە بوو و هەر بەو بۆنەیەوە بە ناوی لاتینی (decem) ناسراوە بە واتای دەیەم.
لە نیوەگۆی باکووری زەوی ئەم مانگە کۆتا مانگی پاییز و سەرەتای زستانە. لە نیوەگۆی باشووریش بەرانبەرە بە مانگی حوزەیران.
نیشانەکانی
- گوڵی لەدایکبووانی ئەم مانگە گوڵی نێرگزە
- بەردی لەدایکبووانی ئەم مانگە گوڵی پیرۆزە و زیرکۆن و تانزانیتە.
- هەریەک لە بورجەکانی کەوان و و گیسکیش لەخۆی دەگرێت.
بۆنە و یادەکان
- یەکی کانوونی یەکەم: ڕۆژی جیهانیی نەخۆشیی ئایدز
- دووی کانوونی یەکەم: ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی کۆیلایەتی
- سێی کانوونی یەکەم: ڕۆژی جیهانیی کەمئەندامان
- پێنجی کانوونی یەکەم: ڕۆژی جیهانیی خاک، ڕۆژی جیهانیی خۆبەخشانی ئابووری و پەرەپێدانی کۆمەڵایەتی
- حەوتی کانوونی یەکەم: ڕۆژی جیهانیی فڕۆکەی مەدەنی
- نۆی کانوونی یەکەم: ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی
- دەی کانوونی یەکەم: ڕۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ
- ١١ـی کانوونی یەکەم: ڕۆژی جیهانیی شاخ
- ١٤ـی کانوونی یەکەم: ڕۆژی جیهانیی مەیموون
- ١٨ـی کانوونی یەکەم: ڕۆژی جیهانیی کۆچبەران
- ٢٠ـی کانوونی یەکەم: ڕۆژی جیهانیی یەکبوونی مرۆڤەکان
سەرچاوەکان
1833 بینین