فەلافل

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-07-22-22:04:00 - کۆدی بابەت: 9495
فەلافل

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

فەلافل (بە عەرەبی: فلافل، بە ئینگلیزی: Falafel) یەکێکە لە خواردنە خێراکان و تامێکی خۆشی هەیە، بۆ سەرکار و میوانداری و ژەمی بەیانیان و نیوەڕوان ئامادە دەکرێت.

کەرەستەکانی

  • نیو کیلۆ نۆك
  • سەلکێک پیازی جنراو
  • دوو دەنک سیری کوتراو
  • نیو دەسک کەرەوزی جنراو
  • کەوچکێکی چێشت بەهاراتی تێکەڵ و ئاڵەتی ڕەش
  • کەوچکێک بەهاراتی فەلافل
  • خوێ بەپێی پێویست
  • ڕۆن
  • کەوچکێکی چا سۆدەی نان

ئامادەکردنەکەی

سەرەتا دەبێت نۆکەکە بۆماوەی زیاتر لە شەش کاتژمێر لە ئاودا بخوسێنرێت، باشترە شەوەکەی بخرێتە ئاوەوە.

دوای خوسانی نۆکەکە دوو جار ئاوی پێدا دەکرێت و لەگەڵ پیاز و کەرەوزەکە دەکرێتە ئامێری هاڕینی نۆکەوە "مەکینەی تایبەت بە قیمەیە". دواتر خوێ و سۆدە و بەهارات و کەرەستەکانی تری تێکەڵ دەکرێت و بە جوانی دەشێلدرێت. هەویرەکە بەش بەش دەکرێت و دەخرێتە قاڵبی فەلافلەوە، لە تاوەیەکدا ڕۆنی بۆ دەقرچێنرێت و فەلافلەکانی تێدا سووردەکرێتەوە.

لە کۆتاییدا بە گەرمی و لەگەڵ قاشی تەماتە و خەیار و کەلەرم و سۆس و سەموون پێشکەش دەکرێت.


سەرچاوەکان



1131 بینین