چۆنیەتی ئامادەکردنی فسنجان

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-07-25-20:48:00 - کۆدی بابەت: 9544
چۆنیەتی ئامادەکردنی فسنجان

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

فسنجان یان فسنجون (بە فارسی: خورش فسنجان، بە ئینگلیزیFesenjan، بە عەرەبی: فسنجان)، خواردنێکی ئێرانییە و یەکێکە لەو خواردنانە کە لەسەر سفرەی بەشێك لە عێراقییەکان دەبینرێت بەتایبەت لە شارەکانی نەجەف و کەربەلا، کە بە خواردنی شایی و بۆنەو ئاهەنگەکان ناسراوە.

پێداویستییەکانی

شێوازی ئامادەکردنەکەی

سەرەتا سنگی مریشکەکە بەوردی ببڕە، دواتر گوێزەکە بهاڕە. ئینجا پیاز و سیرەکە پێکەوە زۆر ورد بکە و ڕۆن و پیاز و سیرەکە با نیمچە سوورکردنەوە ببێت، پاشان سنگی مریشکەکەی بەسەردا بکە با جوان پێکەوە سوور ببنەوە.

دواتر گوێزە هاڕاوەکە لە تاوەیەکدا بە جیا تۆزێک گەرم بکەرەوە و بۆن و تامی زۆر خۆش دەبێت، پاشان گوێزەکەش بەسەر ڕۆن و پیاز و سنگەکەدا بکە. لەدواتردا پەرداخە ڕوبە هەنارەکە بەسەریانادا بکە و ئاوی کوڵاوی بە پێی پێویستی بەسەردا بکە.

خوێ و ئاڵەتی ڕەش و زەعفەرانەکەشی بەسەردا بکە، با نیو کاتژمێر بکوڵێت تا بەجوانی خەست دەبێتەوە.


سەرچاوەکان



498 بینین