ئامادەکردنی قەرەخەرمان بە گۆشت

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-07-26-17:35:00 - کۆدی بابەت: 9554
ئامادەکردنی قەرەخەرمان بە گۆشت

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

قەرەخەرمان (بە عەرەبیالفريك (قرة خرمان)، بە ئینگلیزی: Qarakharmanژەمێکی کوردەواریی بەتام و چێژە، خواردنێکی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و چەندین کەس ئارەزووی خواردنی دەکەن، بە چەندین شێوازی جیاواز ئامادە دەکرێت.

پێداویستییەکانی

  • دوو پەرداخ قەرەخەرمان
  • چوار پەرداخ ئاوی گۆشت
  • خوێ و ڕۆن بەپێی پێویست
  • یەك پیازی بچووك

ئامادەکردنەکەی

سەرەتا گۆشتەکە لە مەنجەڵێکدا ئاو و خوێی تێبکە و بیکوڵێنە، دوای کوڵاندنی ئاوەکەی لێ جیابکەرەوە، گۆشتەکە کەمێک سووربکەرەوە. قەرەخەرمانەکە بخەرە ئاوەوە و بۆ ماوەی نیو کاتژمێر لەناو ئاوەکەدا بیهێڵەرەوە بۆ ئەوەی بخووسێت. پیازەکە ورد بکە و بیخەرە ناو ڕۆنەکەوە و سووری بکەرەوە، ئینجا خوێ و ئاوی گۆشتەکەی تێبکە و بیکوڵێنە.

دوای ئەوەی ئاوەکە کوڵا، قەرەخەرمانەکە بپاڵێوە ئینجا بیکەرەوە ئاوە کوڵاوەکە تا دەکوڵێت لەسەر ئاگرێکی مامناوەند دایبنێ، کە ئاوەکەی هەڵچنی تێکەڵی بکە و ئاگرەکەی هێواش بکەرەوە و دایبنێ تا دەکوڵێت و نەرم دەبێتەوە. لە کۆتاییدا دەتوانیت گوێز و بادەم و کشمیش و گۆشتی ئاژەڵ بیڕازێنەرەوە و پێشکەشی بکە.


سەرچاوەکان



1591 بینین