شیعر و ئارد - شێرکۆ بێکەس

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-07-30-17:05:00 - کۆدی بابەت: 9612
 شیعر و ئارد - شێرکۆ بێکەس

ناوه‌ڕۆك

شیعر و ئارد

شاعیر: شێرکۆ بێکەس

بەرهەم: مێرگی زام مێرگی ھەتاو

شیعر: شیعر و ئارد

چاوەڕێی کرد«مەم و زین» نەبوو بە گەنم
«دیوانی نالی» بە ئارد و و
شیعری تازەیش
بە یەک قووتوو شیری مناڵ
دەم بوو بە گورگ
سک بوو بە گورگ
پرسی نەکرد
نە بە خانی
نە بە نالی
نە بە گۆران
پرسی نەکرد بە سوجادی و
هەموو مێژووی ئەدەبی دا
بە یەک هێڵەک ئاردوو ئێستە
چاوم لێیە: 
لە نهۆمی یەکەمینی
ژوورێکی «ئەمنە سوورەکە»
دانیشتوون و شیعر بووە بە هەویر و
ئەیبرژێنن و
بەردەوامیش
چاویان هەر وا
لە دیمەنی هەڵواسراوی (شۆڕیجە)ی سەر
دیوارەکە!


سەرچاوەکان



527 بینین