ئەرک و فرمانی رادێتەری ئۆتۆمبێل

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-08-04-17:58:00 - کۆدی بابەت: 9691
ئەرک و فرمانی رادێتەری ئۆتۆمبێل

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ڕادێتەر یاخود رادیەیتەر (بە عەرەبی: مبرد السيارة، بە ئینگلیزی: Car radiator)، یەکێکە لە سیستمە گرنگەکانی ئۆتۆمبێل. ئەرکی سەرەکی ساردکردنەوەی پلەی گەرمی بزوێنەرە، خانەکانی ڕادێتەرەکە وەکوو گوێزەرەوەی ئاو یاخود شلەی گەرم کار دەکات، کە بە نێو خانەکانیدا تێدەپەڕێت لە ڕێگەی پەروانەی ڕادێتەرەوە ساردی دەکاتەوە.

پێکهاتەکانی ڕادێتەر

  • دڵی ڕادێتەر: بەشی سەرەکی ڕادێتەرە و لە کۆمەڵێک تیوب و پانکەی فێنککەرەوە پێکدێن.
  • کۆگا: کۆگای کانزایی یاخود پلاستیکیین و کەوتووەتە سەرووی ڕادێتەر، کە شلەی تایبەت و ئاوی تێدا کۆدەکرێتەوە و لەگەڵ بزوێنەر بەستراوەتەوە.
  • ملی ڕادێتەر: دەرچەیەکە بۆ تێکردن و زیادکردنی شلەی ساردکەرەوە.
  • وەلفی دەرهێنان: کەوتووەتە ژێرەوەی کۆگا و بۆ دەرهێنانی شلەی ساردکردنەوە لە سیستمەکە بەکاردەهێندرێت.
  • ساردکەرەوەی ڕۆنی گێڕی ئۆتۆمبێل: کۆگایەکی ناوەوەکییە بۆ ساردکردنەوەی ڕۆنی گێڕی ئۆتۆمبێلە، بە کۆگای ژێرەوەی ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیک بەستراوەتەوە.

جۆرەکانی ڕادێتەر

دوو جۆری لە ڕادێتەر هەیە کە بۆ ساردکردنەوەی بزوێنەرەکان بەکاردەهێندرێن کە بریتین لە ڕادێتەری ڕەوتی ئاسۆیی و ڕەوتی ستوونی. لە ڕادێتەری ستوونی شلەی ساردکەرەوە لە سەرەوە بۆ خوارەوە شۆڕ دەبێتەوە و ئەم جۆرەی ڕادێتەر بە زۆری لە ئۆتۆمبێلە نوێیەکاندا بەکاردەهێندرێت. بەڵام لە ڕادێتەری ئاسۆیی شلەی ساردکەرەوە لە لایەک بۆ لایەکی دیکە دەڕوات.

چۆنییەتی کارکردنی ڕادێتەر

ڕادێتەر رێگە بە هەوا دەدات بە نێو خانەکانی تێپەڕببێت تاوەک ئەو شلە گەرمەی لە نێو بزوێنەرەکەوە هاتووەتە دەرەوە ساردی بکاتەوە، کە بەمەش ئەو شلە گەرمە دەگۆڕێت بۆ هەوایەکی گەرم و ئەو پڕۆسەیەش بە ئاڵوگۆڕی گەرمی ناودەبرێت، لە کۆتایی پڕۆسەکە ئەو شلە گەرمەی لە بزوێنەر دەرچووبوو، سارد دەبێتەوە و جارێکی دیکە سووڕەکەی تەواو دەکات.


سەرچاوەکان



368 بینین