سوورەتی (النبأ)

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2022-08-05-23:32:00 - کۆدی بابەت: 9715
سوورەتی (النبأ)

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

سوورەتی (النبأ) (بە عەرەبی: سورة النبأ)، بە واتای هەواڵ دێت و سوورەتی ژمارە ٧٨ـی قورئانی پیرۆزە، یەکێکە لە سوورەتە مەکییەکان و ژمارەی ئایەتەکانی چل ئایەتە. 

ناوی سوورەتی (النبأ) لە چییەوە سەرچاوەی گرتووە؟

هۆکاری ناونانی سوورەتی هەواڵ (النبأ)، لە زۆربەی دەستنووسە قورئانییەکان، تەفسيرەکان و پەرتووکی سوننەدا بە سوورەتی هەواڵ ناونراوه بەهۆی بوونی وشەی هەواڵ (النبأ) لە سەرەتای سوورەتەکەدا. لە پەرتووکی سەحيحی بوخاری و تەفسيری ئيبن عەتیە و کيشافا بە سوورەتی (عم يتسألون) کە بە واتای (دەربارەی چی پرسیار دەکەن) ناوی هاتووە، هەروەها لە تەفسيری قرتبیشدا بە سوورەتی (عم) بەبێ وشەی تسأول ناوی هاتووە، ئەمیش بەهۆی دەسپێکی سوورەتەکە بە ئایەتی (عم يتسألون) پێی دەگووترێت (تساؤل)، کە واتای (پرسیار) دەگەیەنێت، لەبەر بوونی (تساؤل) لە سەرەتاکەيدا. لەگەڵ ئەوەشدا، بە وتەی خوای گەورە لە ئایەتی ١٤ـی سوورەتەکە‌ کە ئەفەرموێ: ﴿وأنزلنا من المعصرات ماءً ثجاجا﴾، واتە لە هەورەکانەوە ئاوێکتان بۆ دادەبەزێنین كە ئەو ئاوە زۆر بەلێزمە و بەخوڕ دێتە خوارەوە بەبەردەوام، پێی دەوترێت سوورەتی هەورەکان، ئەم پێنج ناوەش (سیوتی) لە پەرتووکی (الإتقان في علوم القرآن) کوورتی کردۆتەوە بۆ چوار ناو ( عمَّ، کە بە واتای لەسەر چی یان دەربارەی چی دێت، النبأ کە بە واتای هەواڵ دێت، تساؤل بە واتای پرسیار دێت، و المعصرات کە واتای هەورەکان دەگەیەنێت)، پێی دەوترێت سوورەتی هەواڵ، لەبەرئەوەی هەواڵێکی گەورەی دەربارەی ڕۆژی دوایی و گەڕانەوە بۆ لای پەروەردگار تێدایە. تەوەری بابەتەکانی ئەم سوورەتە لە چوارچێوەی چەسپاندنی بيروباوەڕی زيندووبوونەوە و گەڕانەوە بۆ لای خودای گەورەدایە کە بێباوەڕان نکۆڵیان لێ دەکرد. هەروەها ئيبين جەرير و ئيبين حاتەم لە حەسەنەوە گێڕاویانەتەوە کە کاتێک پێغەمبەر ﷺ نێردرا بۆ سەر بێباوەڕان و بێباوەڕەکان لەناو خۆیاندا پرسیاریان دەکرد، لەبەر ئەو هۆکارەش خودای گەوررە ئەم دوو ئايەتەی دابەزاند (عم يتسألون ﴿١ عن النبأ العضيم ﴿٢) کە بە واتای دەربارەی چی پرسیار دەکەن، دەربارەی هەواڵە گەورەکە.


سەرچاوەکان



755 بینین