تەپولە

له‌لایه‌ن: - شنیار کەمال شنیار کەمال - به‌روار: 2022-08-17-18:09:00 - کۆدی بابەت: 9875
تەپولە

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

تەپولە (بە ئینگلیزی: Tabouleh Salad، بە عەرەبی: سلطة التبّولة)، زەڵاتەیەکی بەناوبانگە بەتایبەت لە وڵاتە عەرەبییەکان، لە بنچیینەدا زەڵاتەیەکی لوبنانی و سورییە و چەندین سوودی تەندروستی هەیە و لەگەڵ ژەمە سەرەکییەکان پێشکەش دەکرێت.

ناوی تەپولە لە چییەوە هاتووە؟

تەپولە لە زمانی عەرەبی شامیدا لە وشەی (التابل)ـەوە هاتووە بە واتای بەهارات و بەخشەری تام بە خواردن دێت.

مێژووی تەپولە

ناوی تەپولە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٥٢ بۆ ئەم زەڵاتەیە بەکارهات، هەر لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەیەمەوە ئەم زەڵاتەیە لە وڵاتە عەرەبییەکان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر بەناوبانگ بوو تا وای لێهات بە هەموو جیهاندا بڵاوبووەوە، ئەم زەڵاتەیە بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش گەیشتووە لە زۆربەی خواردنگەکانیش پێشکەش دەکرێت، لە وڵاتی لوبنان هەموو ساڵێک فێستیڤاڵێکی تایبەت بە زەڵاتەی تەپولە ڕێکدەخرێت، لە ساڵی ٢٠٠١ـەوە تا ئێستاش لە لوبنان یەکەم شەممەی مانگی ئەیلوول تایبەت دەکرێت بەم زەڵاتەیە بەهۆی ئەوەی لە بنچینەدا زەڵاتەیەکی لوبنانییە و کولتووری وڵاتەکە نیشان دەدات.

پێکهاتەکان

ئامادەکردن

سەرەتا ساوەر یان بڕوێشەکە دەخووسێنرێت و لەگەڵ زەیتی زەیتوونەکە جوان تێکەڵ دەکرێت، دواتر تەماتە و خەیار و بەشە سپییەکەی پیازەکە و نەعنا و مەعدەنووسەکە ورد دەکرێن و تێکەڵی ساوەرەکە دەکرێن و ئاوی لیمۆکەی بۆ زیاد دەکرێت، لە کۆتاییدا بەپێی ئارەزوو خوێی تێدەکرێت و بە قاژی تەماتە و لیمۆ دەڕازێنرێتەوە و پێشکەش دەکرێت.


سەرچاوەکان



485 بینین