ناوهڕۆك
تەنهایی
تێکست: ئەحمەد محەمەد
میلۆدی: ئامانج یەحیا
مۆزیك: گۆران کامیل
لە ناو سەرنجی ژینی تەماوی
هەناوم وێڵە هاوڕێی تەنهایی
رێگای شیرین و تاڵیم بڕیوە
مەلی ئاواتم لە دڵ تەریوە
لالەی بەهارو هەوری پڕ باران
وەكو عومری من گشتی هەڵوەران
داری خۆزگەی دڵ گولێکی نەگرت
شەو چرای روونی لەمن هەڵنەکرد!
رێگای شیرین و تاڵیم بڕیوە
مەلی ئاواتم لە دڵ تەریوە
دوا بەفری سپی بەسەرما باری
چی بکەم هەتاوی ڕۆناكم نەدی
دێتەوە یادم عومری ڕابردوو
ئومێدی وەری ڕۆژی لە دەستچو
رێگای شیرین و تاڵیم بڕیوە
مەلی ئاواتم لە دڵ تەریوە
سەرچاوەکان
656 بینین