بۆچی ئاگر شینە؟ 

له‌لایه‌ن: - ڤێنوار زاهیر ڤێنوار زاهیر - به‌روار: 2022-09-11-20:31:00 - کۆدی بابەت: 10211
بۆچی ئاگر شینە؟ 

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا 

بۆچی ئاگر شینە (بە ئینگلیزی: Why is the color of fire blue، بە عەرەبی: لماذا اللون النار ازرقئاگر کارلێکێکی کیمیاییە کە سووتەمەنی و ئۆکسجین دەگۆڕێت بۆ دووانە ئۆکسیدی کاربۆن و ئاو. زۆر کەس بە ڕەنگی سووردا ئاگر دەناسنەوە، بەڵام ئەگەر لەسەر سۆپای گاز خواردنت لێنابێت ئەوا سەرنجت داوە ئاگرەکە شینە نەک سوور. دەکرێت پرسیاری ئەوەت لە خۆت کردبێ کە بۆچی ئاگر شینە. کاتێک ئاگر گەرمتر دەبێت ڕەنگەکەی بۆ شین دەگۆڕێت.

بۆچی ئاگر شینە؟

ئاگر لەئەنجامی کارلێککردنی نێوان سەرچاوەیەکی سووتەمەنی و ئۆکسجین دەسووتێت. ڕەنگی ئاگرەکە بەپێی گەرمییەکەی دەگۆڕێت. ئاگر ڕەنگەکەی بۆ شین دەگۆڕێت، ئەگەر ئاگرەکە بگاتە پلەیەکی گەرمی زۆر بەرز. لە کاتێکدا ڕەنگی ئاگر بە پلەی گەرمییەکەیەوە پەیوەستە، بەڵام هۆکارێکی تریش هەیە. هەندێک لە پێکهاتە کیمیاییەکان لە کاتی سووتاندا ڕەنگی شین بەرهەم دەهێنن، هەبوونی ئەم جۆرە پێکاهاتانە لە ئاگردا وا دەکات لە کاتی سووتاندا بە ڕەنگی شین دەربکەوێت. بۆ نموونە ئەو پێکهاتانەی مسیان تێدایە لە کاتی سووتاندا ڕەنگی شین بە ئاگرەکە دەبەخشن. 

بۆچی ئاگر چەند ڕەنگێکی جیاوازی هەیە؟

ڕەنگی ئاگر بەهۆی پڕۆسەیەکی زانستییەوە بە چاو دەبینرێت کە پێی دەوترێت تیشکدانی تەنی ڕەش (blackbody radiation). سادەترین ڕوونکردنەوە بۆ ئەم پڕۆسەیە ئەوەیە، شتە گەرمەکان ڕەنگ بەرهەم دەهێنن، هەر لەبەر ئەم هۆکارەشە دەتوانیت ڕەنگەکەی ببینیت. هەتا ئاگرەکە گەرمتر بێت، ئەوا ڕووناکییەکی لەرەلەر گەورەتر بەرهەم دەهێنرێت. ڕووناکی سوور لەرەلەرەکەی کەمترە، لەبەرئەوە لە پلەیەکی گەرمی نزمدا دەبینرێت. بەڵام ڕووناکی شین لەرەلەرەکەی زۆرترە، لەبەرئەوە لە پلەیەکی گەرمی بەرزدا دەبینرێت واتە کاتێک ئاگرەکە زۆر گەرم بێت.


سەرچاوەکان



1002 بینین