چۆن بزانم کەسێکم خۆش دەوێت؟

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2022-09-25-21:56:00 - کۆدی بابەت: 10367
چۆن بزانم کەسێکم خۆش دەوێت؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

چۆن بزانم کەسێکم خۆش دەوێت (بە عەرەبی: كيف اعرف انني احب شخصا ما، بە ئینگلیزی: ?How do I know if I love someone)، لە پەیوەندییە سۆزدارییەکاندا، زۆرجار بارودۆخێک دێتە پێش کە بە هەر هۆکارێک بێت، دەبێت هەستەکانت بۆ کەسی بەرانبەر هەڵبسەنگێنیت. ڕەنگە لە پەیوەندییەکی درێژخایەندا بووبیت و وا بیربکەیتەوە کە لە کۆتاییەوە هەستت گۆڕاوە و هەستت نەماوە، ڕەنگە هەندێک کات بتەوێت واز لە پەیوەندییەکە بهێنیت، بەڵام هێشتا گومانت لە هەستەکانت هەیە، کەواتە چۆن دەزانیت کەسێکت خۆش دەوێت.

هەڵسەنگاندنی پەیوەندییەکە

لە کەیەوە هەستەکانت بەرانبەر کەسەکە گۆڕاوە؟

هەستەکان بە شەوێک ناگۆڕێن، کاتی پێویست بدە بە خۆت بۆ هەڵسەنگاندنی هەستەکانت، چونکە ئەگەر زۆر بەپەلە بڕیار بدەیت، دەکرێت زیانێکی گەورە لە پەیوەندییەکەت بدەیت، بەپێدانی کات بۆ زانینی هەستەکانت هەست بە تاوان مەکە.

ڕەفتارەکانت چی گۆڕانێکی بەسەر هاتووە بەرانبەری؟

هەندێک بابەتی وەکوو ئارامگری خۆت بخە ژێر چاودێری ئایا ئارەزووت بۆ پەیوەندیی جەستەیی کەم بۆتەوە؟ پێش بڕیاردان بەتەواوی دەربارەی پەیوەندییەکە پرسیار لە خۆت بکە، وەکوو:

  • ئایا هەرگیز بیرت لە داهاتوویەک کردوەتەوە کە ئەوی تێدا نەبێت؟
  • داهاتووی من بەبێ ئەو چۆن دەبێت؟
  • ئایا ئەتوانم وێنای داهاتوویەک بکەم کە ئەوی تێدا نییە؟ یان ئەوەتا بەبێ ئەو دەشکێم؟
  • ئایا ئەو داهاتووەی کە ئەوی تێدا نییە دەبێتە هۆی پێشکەوتنی من؟
  • ئایا بەتەنیا خۆشحاڵتر دەبیت؟
  • ئایا لەگەڵ کەسێکی تر خۆشحاڵتر دەبیت؟

کارکردن لەسەر هەستەکانت

کەمێک دووربکەوەرەوە لە کەسی دیاریکراو، دەبێت بزانیت ژیان و بارودۆخت بەبێ ئەو کەسە چۆنە و بەرگەی نەبوونی ئەو دەگریت یان نا.

نیشانەکان

  1. درۆی لەگەڵ ناکەین: درۆکردن و هەر جۆرە شاردنەوەیەک بەرانبەر بەو کەسەی کە خۆشت دەوێت، هەستی متمانەی نێوان کەسەکان لەناو دەبات، لە پەیوەندیدا لەگەڵ سۆز و خۆشەویستیدا تەنیا ڕاستی و ڕاستگۆییە کە بناغەی هەموو ئەو ڕەفتارانە دروست دەکات کە دەبنە هۆی قبوڵکردنی یەکتر.
  2. ڕێز لە خێزانی ئەو کەسانە دەگریت کە خۆشیدەوێن: ئەو کەسەی تۆ خۆشتدەوێت لە خێزانێکەوە هاتووە کە ئەگەر ئەو خێزانە نەبووایە، ئەو کەسەش نەدەبوو. کەواتە لەبەر بوونی ئەو کەسەی خۆشت دەوێت دەبێت سوپاسگوزاری خێزانەکەی بیت، لەبەر ئەو ڕێزیان لێ بگریت.
  3. دەتەوێت خێزان و کەسانی دەورووبەرت ئەویان خۆشبوێت: ئەگەر چێژ لەو ڕاستییە وەردەگریت کە خێزانەکەت و کەسانی دەورووبەرت بەشێوەیەکی ئەرێنی بیر لەو کەسە دەکەنەوە و خۆشیان دەوێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەو ڕاستیەی کە تۆ زۆر خۆشت دەوێت و هەستت بۆی لە زیادبووندایە. 
  4. ڕەخنەی بێ بەزەییانەی لێ ناگریت: ئەمە بە واتای پەسەندکردنی هەموو لایەنەکانی کەسەکە نایەت، چونکە هەموو کەسێک کێشەی خۆی هەیە، بەڵام ئەگەر کەسێک خۆشی بوێیت، هەمیشە کەموکوڕی و کێشەکانت پێ ناڵێت.
  5. دڵخۆش دەبیت بە سەرکەوتنەکانی هەرچەند خۆت شکستت هێنابێت: ئەگەر کەسێکت خۆشبوێت، بە بینینی سەرکەوتنەکانی وەها دڵخۆش دەبیت وەکوو ئەوەی خۆت ئەو سەرکەوتنەت بەدەست هێنابێت.
  6. ئینکاری لەگەڵ ناکەیت: ئەگەر ئەو کەسێکت خۆشبوێت، بەرانبەر داواکاری و خواستەکانی کەللە ڕەقی و ئینکاری ناکەیت.
  7. کاتێک دوورن لەیەک، بەڕاستی دڵتان بۆ یەک تەنگ دەبێت.
  8. کاتێک هەڵەیەکی بەرانبەر دەکەیت، بەبێ مەرج و بەئاسوودەیی داوای لێبوردنی لێ دەکەیت.
  9. بۆ کار و بڕیاردانەکانت پرس و ڕاوێژی پێ دەکەیت.
  10. لە کارەکانیدا هاوکاری دەکەیت.
  11. بەئاسانی دەتوانیت لە هەڵەکانی خۆش بیت و لەبیری بکەیت.
  12. کاتێک لەلای کەسەکەیت دڵخۆشیت و ناتەوێت لێی ڕابکەیت.


سەرچاوەکان



1352 بینین