پلەی سیلیزی

له‌لایه‌ن: - شنیار کەمال شنیار کەمال - به‌روار: 2022-09-25-22:47:00 - کۆدی بابەت: 10370
پلەی سیلیزی

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

پلەی سیلیزی یان پلەی سەدی (بە ئینگلیزی: The degree celsius، بە عەرەبی: درجة الحرارة مئویة) یەکێکە لە بەناوبانگترین یەکەی پێوانی پلەی گەرمی، لە هەموو جیهاندا بەکاردەهێنرێت و پلەی گەرمیش لە سیستمی نێودەوڵەتی SI بە () دەردەبڕێت، پلەی سیلیزی لە زۆربەی وڵاتانی جیهان سەنتیگرادی بۆ بەکاردەهێنرێت و جیاوازی نێوان پلەی بەستن و پلەی کوڵانی ئاویش ١٠٠ پلەی سەدی پێکدەهێنێت.

مێژوو

لە ساڵی ١٧٤٢ گەردوونناسی سویدی (ئەندەرز سیلیزیەس) پێوەرێکی پلەی گەرمی داهێنا کە پێچەوانە بوو لەگەڵ پێوانەکانی پلەی گەرمی لە ئێستادا و ناوی لێنا پلەی سیلیزی، سفری سیلیزی یان سەدی بە پلەی کوڵانی ئاو و ١٠٠ پلەی سیلیزیشی بە پلەی بەستنی ئاو دانا، لە یەکێک لە توێژینەوەکانیشیدا ئەوەی دۆزییەوە کە پلەی تواندنەوەی سەهۆڵ پەیوەندی نییە پەستانی هەواوە بەڵام پلەی کوڵان پەیوەندی گەورەی لەگەڵ پەستان هەیە و بە گۆڕانی پەستانی هەوا پلەی کوڵانیش دەگۆڕێت، لە ساڵی ١٧٤٣ زانای فیزیا و گەردوونناسی فەڕەنسی (جان پیێر کریستن) پلەی بەستن و کوڵانی ئاوی پێچەوانە کردەوە بەجۆرێک ١٠٠ پلەی سیلیزی ئاماژەی بە کوڵانی ئاو و سفر پلەی سیلیزیش ئاماژەی بە پلەی بەستنی ئاو دەکرد، هەندێک خەڵک پێیان وابوو ئەم زانایە داهێنانی کردووە بە پێچەوانەشەوە هەندێکی تر پێیان وابوو کە هیچ شتێکی نەکردووە جگە لە پێچەوانەکردنەوەی پێوەرەکە، دواتر هەر لە هەمان ساڵدا (جان پیێر کریستن) دیزاینی پێوەری جیوەی بڵاوکردەوە کە لە داهێنانی خۆی بوو، هەر سەدەی نۆزدەیەمیشەوە کۆمەڵە زانستییەکان لە هەموو جیهاندا بە پێوەری سیلیزی پلەی گەرمییان دەگوت پێوەری سەنتیگراد و هێمای (C) لە تەنیشت پلەکەوە دەنووسی، لە ساڵی ١٩٤٨ بەشێوەیەکی فەرمی پلەی سیلیزی بوو بە پێوەری پلەی گەرمی لەگەڵ بەکارهێنانی هێمای (C) و زیادکردنی نیشانەی (°) لە تەنیشتی بۆ نموونە (100 C°)، بەکارهێنانی پلەی سیلیزی بەردەوام لە بڵاوبوونەوەدایە، بەڵام لە هەندێک لە وڵاتە ئینگلیزییەکاندا هێشتا سەنتیگراد بەکار دەهێنرێت بۆ پێوانی پلەی گەرمی.

گۆڕینی پلەکانی تر بۆ سیلیزی

دەتوانرێت یەکەکانی پلەی گەرمی بگۆڕدرێت بۆ یەکەیەکی تری پلەی گەرمی بەم شێوەیە:

  1. گۆڕینی پلەی کێڵڤن بۆ سیلیزی: گۆڕینی یەکەی پلەی گەرمی لە کێڵڤنەوە بۆ سیلیزی بریتییە لە جیاوازی نێوان پلەی کێڵڤن لەگەڵ ٢٧٣،١٥.
    C° = K − 273. 15
  2. گۆڕینی پلەی فەهرەنهایت بۆ سیلیزی: گۆڕینی یەکەی پلەی گەرمی لە فەهرەنهایتەوە بۆ سیلیزی بریتییە لە جیاوازی نێوان پلەی فەهرەنهایت و ٣٢ لێکدانی ٠،٥٥٥.
    C° = (F°− 32) × 1.8


سەرچاوەکان



1866 بینین