سەعید ئاقاخانی

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2023-01-05-20:42:00 - کۆدی بابەت: 10846
سەعید ئاقاخانی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سەعید ئاقاخانی یان سەعیدی ئاغاخانی (بە عەرەبی: سعيد أغاخاني، بە فارسی: سعید آقاخانی، بە ئینگلیزی: Saeed Aghakhani)، لەدایکبووی ٢٣ـی شوباتی ساڵی ١٩٧٢ـی شاری بیجاڕە. نواندنکار، نووسەر، دەرهێنەری سینەما و تەلەڤزیۆنی ئێرانە. ئاقاخانی دەرچووی بەشی شانۆیە لە زانکۆی تاران. لە ساڵی ١٩٩٣ـەوە بەشداری لە ٥٥ فیلم و زنجیرەی تەلەڤزیۆنییدا کردووە. سەعید ئاقاخانی چەند جارێک خەڵاتی سیمۆرغی بلوورینی وەرگرتووە.

سەعید ئاقاخانی بە بەشداری لە زنجیرەی (ساعت خوش) لە دەرهێنانی میهران مودیری ناوبانگی پەیدا کرد. لە ساڵی ٢٠١٠ بۆ یەکەمین جار لە فیلمێکی سینەمایی ڕۆڵی بینی بە ناوی (بعد از ظهر سگی سگی) لە هەمان ساڵ دەرهێنانی بۆ یەکەمین زنجیرەی کرد بە ناوی جەژنی ئەمساڵ. (لامپ ١٠٠) یەکەمین ئەزموونی دەرهێنانی بوو بۆ فیلمی سینەمایی. ئاقاخانی لە ٣٣ـیەمین خولی فیستیڤاڵی فەجر توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بباتەوە بۆ ڕۆڵ بینینی لە فیلمی (خداحافظی طولانی).

زانیاری گشتی

لەدایکبوون

٢٣ـی شوباتی ١٩٧٢، بیجاڕ، ڕۆژهەڵاتی کوردستان

نەتەوە

کورد

پیشە

ئەکتەر، نووسەر، دەرهێنەر

چالاکبوون

لە ساڵی ١٩٩٣ـەوە بەردەوامە

هاوسەر

گوڵڕۆخ حەقیقی

منداڵەکانی

دەریا، خوورشید

ژیانی تایبەتی

سەعید ئاغاخانی هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی دوو مناڵی کچە بە ناوەکانی دەریا و خوورشیدە، پیشەی ئەکتەر و دەرهێنەر و نوسەرە، لە ساڵی ١٩٩٣ـەوە دەستی بە کارکردووە، بۆ یەکەمجار لە زنجیرەی هەڵفڕینی ٥٧ لە دەرهێنانی میهران مودیری دەستی پێکردووە.

ژیانی هونەری

سینەما

فیلمی سینەمایی ساڵ ڕۆڵ دەرهێنەر
خون شد ٢٠١٩ نواندنکار مەسعود کیمیایی
زنبور کارگر ٢٠١٩ نواندنکار ئەفشین سادقی
قسم ٢٠١٨ نواندنکار موحسین تەنابەندە
ماهی و برکه ٢٠١٨ نواندنکار عەلی بەراتی
رحمان ١٤٠٠ ٢٠١٨ نواندنکار مەنوچەهر هادی
حمال طلا ٢٠١٨ نواندنکار تورەج ئەسڵانی
بنفشه آفریقایی ٢٠١٦ نواندنکار مونا زەندی حەقیقی
کامیون ٢٠١٦ نواندنکار کامبوزیا پرتوی
پیلوت ٢٠١٦ نواندنکار ئیبراهیم ئیبراهیمیان
یک کیلو و بیست و یک گرم ٢٠١٥ نواندنکار ڕەحیم توفان
آباجان ٢٠١٥ نواندنکار هاتف عەلیمەردانی
اروند ٢٠١٤ نواندنکار پوریا ئازەربایجانی
خداحافظی طولانی ٢٠١٤ نواندنکار فەرزاد موتمەن
من دیه‌گو مارادونا هستم ٢٠١٤ نواندنکار بەهرام تەوەکولی
لامپ ١٠٠ ٢٠١٤ دەرهێنەر، نووسەر سەعید ئاقاخانی
ضد گلوله ٢٠١١ نواندنکار موستەفا کیایی
هرچی خدا بخواد ٢٠١٠ نواندنکار نەڤید موهیندۆست
پیتزا مخلوط ٢٠١٠ نواندنکار حسین قاسم جامی
بعدازظهر سگی سگی ٢٠٠٩ نواندنکار موستەفا کیایی
کلید ازدواج ٢٠٠٨ نواندنکار داود مەوسوقی

فیلمی تەلەڤزیۆنی

ساڵی دەرچوون ناوی فیلم ڕۆڵ دەرهێنەر
٢٠١٦ مستند جهت نووسین-دەرهێنەر سەعید ئاقاخانی
٢٠١٣ هفت خط نووسین، نواندنکار، دەرهێنەر سەعید ئاقاخانی
٢٠١٢ نیش نووسین مەجید ساڵحی
٢٠١٠ جوجه تیغی‌ها نواندنکار حسێن تەورێزی
٢٠٠٩ میش نواندنکار مەجید ساڵحی
٢٠٠٨ روز اردو نواندنکار حسێن قەناعەت
٢٠٠٨ شاخ به شاخ نووسین و دەرهێنەر سەعید ئاقاخانی
٢٠٠٦ هندوانهٔ شب یلدا نووسین، نواندنکار، دەرهێنەر سەعید ئاقاخانی
٢٠٠٤ خاطرات الاغ مهربان نواندنکار مەریەم سەعادەت

نون خائـ

نوون خا ناوی زنجیرە تەلەفزیۆنییەکی ئێرانییە کە ماوەی ٣ وەرزە بەرهەم هێنراوە، نون خا لە دەرهێنانی سەعید ئاقاخانی و لە نووسینی ئەمیری وەفاییە، "نون خ" کورتکراوەی ناوی کارەکتەری سەرەکی ئەم زنجیرەیە، نورەدینی خانزادە. زنجیرەی نون خ زۆرترین بینەری هەبووە لە نەورۆزی ساڵی ٢٠١٨. یەکێکە لە بەناوبانگترین کارەکانی سەعید ئاقاخانی.


سەرچاوەکان



530 بینین