کتێبی ئەلموت

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2023-09-14-23:14:00 - کۆدی بابەت: 11285
کتێبی ئەلموت

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

کتێبی ئەلموت (بە عەرەبی: کتاب الموت، بە ئینگلیزی: Almut book) کتێبی ئەلموت یاخود خواوەندی ئەلموت کتێبێکی ئەدەبی و مێژووییە لە بارەی حەشاشییەکانی ئێران لە نووسینی پۆڵ ئامیرە کە بە پشت بەستن بە سەرچاوە مێژووییەکان لە بارەی حەشاشییەکان کتێبەکەی لە شێوازی ڕۆمان نووسیوەتەوە. 

ناسنامەی کتێبەکە 

ناو ئەلموت
نووسەر پۆڵ ئامیر
وەرگێڕ سەیدا شێخ زرار
ژانەر مێژوویی، ڕۆمان
ساڵی چاپ ٢٠٠٦ 

ناوەڕۆکی کتێبەکە 

کتێبی ئەلموت یان خواوەندی ئەلموت پێگەیەکی گرنگی هەیە لە بواری مێژوودا چونکە گێڕانەوەیەکی وردە لە بارەی سەرەتای سەرهەڵدانی ئایینی باتنی و کار و چالاکی حەشاشییەکان لە ئێراندا لەلایەن حەسەن سەباحی دامەزرێنەر و ململانێ لەگەڵ دەوڵەتە ئیسلامییە سوننە مەزهەبییەکان. 
کتێبەکه لە دوو بەرگ پێکدێت و هەریەکەیان چەند بەشێکە. لە بەرگی یەکەمدا زیاتر لە بارەی دروستبوونی ئایینی باتنی لە مەزهەبی ئیسماعیلی کە لقێکە لە لقەکانی شیعە بە گشتی، هەروەها لە بارەی مەشق و ڕاهێنان و ئەو نهێنییەی حەشاشییەکان نەیان هێشتووە هیچ کەس بزانێت لەبارەیەوە کە ئەویش چۆن خۆبەختکاران هێندە بێ بەزەیی و بەتوانا بوون.

کتێبەکە بە گشتی لە بارەی چی دەدوێت؟ 

بە تێکڕای هەردوو بەرگ لە بارەی یەک پرس دەدوێت ئەویش ململانێی نێوان حەشاشییەکان و سەلجووقییەکان بەتایبەتیش حەسەن سەباح و تورکان خاتوون هاوژینی سوڵتان مەلیکشای یەکەم. تورکان خاتوون خانمێکی زۆر لێزان و فێڵباز بووە لە کاری سیاسی و بەڕێوەبردندا هەموو ئامانجی ئەوە بووە لە دوای هاوژینەکەی کوڕی ڕاستەقینەی خۆی شازادە مەحموود لە بری بەرکیارەقی کوڕە گەورەی سوڵتان ببێتە جێنشین و سوڵتانی سەلجووقی، حەشاشییەکان پشتگیری بەرکیارەقیان دەکرد و دژی پیلانگێڕی تورکان خاتوون بوون، هەر ئەمەش زنجیرەیەک شەڕ و بارێکی ناسەقامگیر تووشی شاری ئەسفەهان پایتەختی دەوڵەتی سەلجووقی دەکات. 
لە کۆتایی کتێبەکەشدا باس لە مردن و چۆنیەتی ناشتن و شاردنەوەی گۆڕەکەی حەسەن سەباح دەکرێت لەلایەن جێنشینەکەی بەناوی کیا بوزوورگ ئۆمید. لەگەڵ هێرشی مەغۆلەکان بۆ سەر ئێران و دوایین جەنگی حەشاشییەکان لە قەڵای لەمسەر دەکات کە دوا سەکۆی دەسەڵاتی حەشاشییەکان بوو لە ئێران. 


سەرچاوەکان



1397 بینین