جیاوازی ناوەکانی ئەحمەد و محەمەد و مەحمود

له‌لایه‌ن: - سومەیە بێستون سومەیە بێستون - به‌روار: 2023-10-03-17:40:00 - کۆدی بابەت: 11399
جیاوازی ناوەکانی ئەحمەد و محەمەد و مەحمود

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

جیاوازی ناوەکانی ئەحمەد و محەمەد و مەحمود (بە عەرەبی: الفرق بين أسماء أحمد ومحمد ومحمود، بە ئینگلیزی: Differences between the names Ahmad, Mohammed and Mahmoud)، هەریەکە لە ناوەکانی ئەحمەد و محەمەد و مەحمود واتای هاوبەشیان هەیە واتا هەمان واتا دەدەن بەدەستەوە، هەروەها کۆمەڵە ناوێکی ئایینین و دەتوانین بڵێین سەر بە ڕەچەڵەکی عەرەبن، ئەم ناوانە پیرۆزی و ڕێزی تایبەتیان هەیە لەناو ئایینەکاندا بە تایبەت لەناو موسوڵماناندا. 

جیاوازی نێوان ناوەکانی ئەحمەد و محەمەد و مەحمود چین لە ڕووی ئایینی پیرۆزی ئیسلامەوە؟

ناوەکانی ئەحمەد و محەمەد و مەحمود جیوازن لە هەموو ناوەکانی تری جیهان، هەروەها ئەم ناوانە لە نێوان خۆیاندا یەک واتایان هەیە و جیاواز نین، ناوەکانی ئەحمەد و محەمەد و مەحمود ئەو ناوانەن کە وەک ناوی پێغەمبەری خودا بەکارهێنراون، لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە کە کاتێک پێغەمبەر عیسا بە گەلەکەی ڕادەگەیەنێت: (وَإِذْ قالَ عِيسَى ابنُ مَرْيَمَ يَا بَنِي إِسرَائِيلَ إِنِي رَسُولُ اللَهِ إِلَيكُمْ مُصَدِّقاً لِما بَينَ يَدَيَّ مِنَ التّوْرَاةِ وَمُبَشِراً بِرَسُولٍ  يَأْتِي مِنْ بَعدِي اسمُهُ أَحمَدُ)، واتا (ئەی نەوەی ئیسرائیل، من پێغەمبەری خودام بۆ ئێوە، ئەوەی هەبووە پشتڕاست دەکەمەوە لەبەردەممدا لە تەورات و هێنانی مژدەی ڕاستودروستی، پرسیارکەرێک بەدوای مندا دێت، ناوی ئەحمەد دەبێت.)، لەو کاتەدا پێغەمبەر عیسا ناوی پێغەمبەری خودا بە ئەحمەد دەهێنێت، کاتێک کە دەڵێت لە دوای من مژدەی هاتنی پێغەمبەرێکم پێیە کە ناوی (ئەحمەد)ە، لێرەوە دەردەکەوێت کە ناوەکانی ئەحمەد و  محەمەد و مەحمود هەموویان بۆ یەک کەس بەکارهێنراون و دراونەتە پاڵ پێغەمبەری خودا ، هەروەها ناوەکانی ئەحمەد و محەمەد و محمود هەموویان یەک واتایان هەیە کە ئەو واتایاشە (الحمد)ە کە بە واتای (سوپاسگوزاری) دێت، بەڵام بەپێی کات گۆڕانکاری بەسەر ناوەکاندا دێت بۆ نموونە ناوی (ئەحمەد) بۆ کاتی داهاتووە واتا هێشتا ئەو شتە نەهاتووە و لە داهاتوودا دێت، هەر بۆیە شارەزایان و زانایان پێیان وایە کە پێغەمبەر عیسا بەو مەبەستە لەوێدا ناوی پێغەمبەری خودای ﷺ کردووە بە ئەحمەد چونکە لە داهاتوودا پێغەمبەر هاتووە لە دوای پێغەمبەر عیساوە، چونکە ئەگەر بیوتایە محەمەد ئەوکات هەڵەیەکی زمانەوانی لە قورئانی پیرۆزدا ڕوویدەدا، هەروەها ناوی (محەمەد) بۆ کاتی ئێستایە واتا ئەو کەسە کە لەو کاتەدا بوونی هەبووە هەروەها کاتێک لە قورئاندا باسی مردن و وەفاتی پێغەمبەری خودا کراوە ناوی (محمود) بەکارهێنراوە واتا ناوی مەحمود بۆ ڕابردووە، هەموو ئەمانە بۆچوونی زانایان و شارەزایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامن لەسەر ئەو سێ ناوە.

جیاوازی نێوان ناوەکانی ئەحمەد و محەمەد و مەحمود چین لە ڕووی زانستی زمانی عەرەبییەوە؟

ئەحمەد

واتای ناوی ئەحمەد تادێت زیاتر دەبێت لە جیهاندا و لە هەموو نەتەوەیەکدا، بەو پێیەی ناوی ئەحمەد ناوێکی نێرینەی عەرەبییە و بە واتای هەبوونی باشترین سیفەتەکان دێت، بە یەکێک لە ناوەکانی پێغەمبەری خودا دادەنرێت، هەروەها یەکێکە لە ناوە باوەکانی کوڕان و دەکرێ بگوترێ کە هیچ خێزانێک نییە ئەو ناوە نەبێت. ناوی ئەحمەد لە کرداری "حەمەد"ەوە وەرگیراوە، بە واتای ستایش و سوپاس بۆ خودای گەورە، هەروەها ئاماژەیە بۆ کەسێک کە سیفەتی باش و ئەخلاقی بەرزی هەیە.

محەمەد

واتای ناوی محەمەد پڕواتاترین ناوی جیهانە و واتای تایبەتی خۆی هەیە، هەروەها گرنگترین شت کە مرۆڤ جیادەکاتەوە ناوەکەیەتی، ڕەنگە ناوەکان لە کۆمەڵگایەکەوە بۆ کۆمەڵگایەکی تر جیاواز بن، بە پشت بەستن بە داب و نەریت و نەریتە ئایینەکان، ناوی محەمەد ناوێکی تایبەتی پیاوانە و بە یەکێک لە گرنگترین ناوە ئیسلامیەکان دادەنرێت چونکە ناوی مۆری پێغەمبەری خودا محەمەد کوڕی عەبدوڵڵایە، ناوی محەمەد چەندین واتای جوانی هەیە لەوانە: کردەوەی چاک، سیفەتی جوان، ستایش و شکۆمەند.

مەحمود 

مەحمود ناوێکی تایبەتی پیاوە کە ناوەکە بە ڕەچەڵەک عەرەبییە و مانایەکەی لە زمانی عەرەبیدا کەسێکە کە لەلایەن خەڵکەوە ستایش و وەسفی دەکرێت و مەحمودیش پێچەوانەی سەرزەنشتکردن یان ڕق لێبوونەوەیە، ئەم ناوە لە ڕووی پۆلێنەکانی شارەزایان و زانایانەوە بە (الحمد) وەسف دەکرێت، کە بە واتای ستایش و سوپاس و پێزانینە دەتوانین بڵێین ئەم ناوە ھەڵگری ھەموو واتاکانی ناوی محمدە، کە لە بنەڕەتیشدا یەکێکە لە ناوەکانی پێغەمبەر محەمەد ﷺ.


سەرچاوەکان



1912 بینین