ناوهڕۆك
ناساندن
لەیلا حاتەمی (بە ئینگلیزی: Leila hatami، بە فارسی: لیلا حاتمی)، یەکێک لە ئەکتەرە بەتوانا و دیارەکانی ئێرانە لە ١ـی مانگی ١٠ـەی ساڵی ١٩٧٢ لەدایکبووە، باوکی عەلی حاتەمی دەرهێنەر و دایکی زەری خوشکام، کە پێش شۆڕشی ئێران ئەکتەر بووە.
دەستکردن بە کاری نواندن و بەردەوامی
یەکەم دەرکەوتنی لە ساڵی ١٩٨٣ بوو، واتا لە تەمەنی ١٢ ساڵی لە فیلمی (کمال الملک) لە ڕۆڵی کچی کمال الملک فیلمەکەش لە دەرهێنانی باوکی بوو. دووەمین ئەزموونی ڕۆڵگێڕانی ساڵی ١٩٩١ لە فیلمی ( دلشدگان بازمیگردد) بوو، ئەمیش هەر لە دەرهێنانی باوکی بوو. دوای ٥ ساڵ واتا لەساڵی ١٩٩٦ بۆ یەکەم جار لە فیلمێکدا ڕۆڵی گێڕا کە دەرهێنێرەکەی باوکی نەبوو، ڕۆڵی سەرەکی پێدرا و درەوشایەوە، لە فیلمی (لەیلا) لە دەرهێنانی دەرهێنەری گەورە داریوش مهرجویی، بەرانبەر (عەلی مصفا) نواندنی کرد، ئەم فیلمە وەکوو خاڵی بەهێزی لەیلا دادەنرێت، چونکە بەهۆی ئەوەوە بەباشی ناسرا و ناوبانگی دەکرد و خۆشەویست بوو.
ئەو زمانانەی دەیزانێت
لەیلا حاتەمی لەو ئەکتەرانەی ئێرانە کە بە پێنج زمانی فارسی، ئینگلیزی، فەڕەنسی، ئەڵمانی و ئیتاڵی قسە دەکات.
هاوسەرگیری
لەیلا لە ساڵی ١٩٩٨ لەگەڵ (عەلی مصفا) هاوسەرگیری کرد ئاشنایی ئەم دووانە لە فیلمی سینەمایی (لەیلا)ـەوە بووە و زەمینەی بۆ ئەم هاوسەرگیرییە خۆش کردووە. ئەم دوو هاوسەرە خاوەنی کچێک و کوڕێکن بەناوەکانی (عەسەل) و (مانی).
ئەندامی دەستەی دادوەری لە فێستیڤاڵەکا
- ٢٠٠١- فێستیڤاڵی کورتە فیلمی دوبەی
- ٢٠٠٦ - فێستیڤاڵی فیلمت (کارلووی واری)
- ٢٠١١ - فێستیڤاڵی فیلمی مراکش
- ٢٠١١ - فێستیڤاڵی فیلمی دوویل
- ٢٠١٢ - فێستیڤاڵی فیلمی رم
- ٢٠١٢ - فێستیڤاڵی فیلمی کاستندرۆف (سەرۆکی دەستەی دادوەران)
- ٢٠١٣ - فێستیڤاڵی فیلمی پرتەقاڵی ئاڵتوونی تورکیا
- ٢٠١٤ - ٦٧ـەمین فێستیڤاڵی فیلمی کان
- ٢٠٢٢ - فێستیڤاڵی فیلمی وزول فەڕەنسا (سەرۆکی دەستەی دادوەران)
- ٢٠٢٢ - ٧٩ـیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی وینز
خەڵات و شانازییەکانی لەیلا حاتەمی
١- پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەر بۆ ڕۆڵی سەرەکی لەلایەن ئەنجوومەنی ڕەخنەگرانەوە بۆ فیلمی (پلە اخر) - ٢٠١٤.
٢- پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەر بۆ ڕۆڵی سەرەکی لەلایەن ئەنجوومەنی ڕەخنەگرانەوە بۆ فیلمی (سر بە مهر) - ٢٠١٣.
٣- براوەی خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەر لە فێستیڤاڵی فیلمە ئێرانییەکانی سان فرانسیسکۆ بۆ فیلمی (آشنایی با لیلا) - ٢٠١٣.
٤- براوەی خەڵاتی (پروین) - ٢٠١٢.
٥- براوەی خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەر بۆ ڕۆڵی سەرەکی لە فێستیڤاڵی فەجر بۆ فیلمی (سر بە مهر) - ٢٠١٢.
٦- براوەی گۆی بلورینی باشترین خانمە ئەکتەرە لە چل و حەوتەمین فێستیڤاڵی کارلووی واری بۆ فیلمی (پلە آخر) - ٢٠١٢.
٧- پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی سیمورغی بلورینی باشترین خانمە ئەکتەر بۆ ڕۆڵی سەرەکی لە سی و یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر بۆ فیلمی (نارنجی پوش) - ٢٠١١.
٨- پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەر لە فێستیڤاڵی فیلمە ئاسیاییەکان بۆ فیلمی (جدایی نادر از سیمین) - ٢٠١١.
٩- براوەی ورچی زیوینی باشترین خانمە ئەکتەر لە فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین بۆ فیلمی ( جیابوونەوەی نادر لە سیمین).
١٠- پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی سیمورغی بلورینی باشترین خانمە ئەکتەر بە ڕۆڵی سەرەکی لە بیست و نۆیەمین فێستیڤاڵت فیلمی فەجر بۆ فیلمی (جیابوونەوەی نادر لە سیمین).
١١- براوەی خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەر بۆ ڕۆڵی سەرەکی لە فێستیڤاڵی فیلمی حرارە بۆ فیلمی (شب تنهایی).
١٢- براوەی خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەری ڕۆڵی سەرەکی لە سێیەمین فێستیڤاڵی ڕەخنەگران بۆ فیلمی ( بی پولی).
١٣- براوەی سیمورغی بلورینی باشترین خانمە ئەکتەری ڕۆڵی سەرەکیە بیست و حەوتەمین فێستیڤاڵت فیلمی فەجر بۆ فیلمی ( بی پولی).
١٤- براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەر لە فێستیڤاڵی مۆنتراڵ کەنەدا بۆ فیلمی (ایستاه متروک).
١٥- بە باشترین خانمە ئەکتەری ڕۆڵی سەرەکی هەڵبژێرداروە لەلایەن نووسەران و ڕەخنەگرانەوە بۆ فیلـمی (آب و آتش).
١٦- براوەی خەڵاتی حافز بۆ باشترین خانمە ئەکتەر لە فێستیڤاڵی دنیای تصویر بۆ فیلمی (لەیلا).
١٧- براوەی دیپلۆمی شانازی باشترین خانمە ئەکتەری ڕۆڵی سەرەکی لە پازدەیەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر بۆ فیلمی (لیلا).
فیلمەکانی
- کمال الملک
- دلشدگان
- لیلا
- جهان پهلوان تختی (یاریدەدەری دەرهێنەر)
- شیدا
- میکس
- آب و آتش
- مربای شیرین
- ارتفاع پست
- ایستگاه متروک
- سیمای زنی در درودست
- سالاد فصل
- حکم
- شاعر زبالەها
- هر شب تنهایی
- بی پولی
- شیرین
- چل ساڵی
- پرسە در مە
- آسمان محبوب
- چیزهایی هست کە نمیدانی
- پلە آخر
- جدایی نادر از سیمین
- آشنایی با لیلا
- نارنجی پوش
- سر بە مهر
- در دنیای تو ساعت چند است؟
- دوران عاشقی
- من
- رگ خواب
- حکایت دریا
- بمب، یک عاشقانە
- خوک
- مردی بدون سایە
- ما همە با هم هستیم
- قاتل وحشی
- مسیر باف
- نبودن
- تصور
- پیر پسر
زنجیرەکانی
- هزاردستان
- کیف انگلیسی
- پریدخت
- نهنگ آبی
- شبکە مخفی زنان