ناوهڕۆك
ناساندن
شین (بە ئینگلیزی: Grief)، فیلمێکی کوردی درامی کۆمەڵایەتییە، لە ساڵی ٢٠٢٣ لەلایەن محەممەد مستەفاوە کاری بەرهەمهێنان و دەرهێنانی بۆ کراوە، هەڵوێست محەممەد بە کەسایەتی سەرکەش ڕۆڵی کارەکتەری سەرەکی دەبینێت لە فیلمەکەدا. فیلمەکە باس لە نەهامەتییەکانی خێزانێکی کورد دەکات. کۆمپانیای میترۆنۆم پڕۆدەکشن هاوسی فیلمەکەیە. تێچووی فیلمەکە نەزانراوە.
بەرهەمهێنەر | محەممەد مستەفا |
نووسین | محەممەد مستەفا، هیوا محەممەد، شوان کەریم |
چەشنی فیلم | درامی - کۆمەڵایەتی |
کاست | هەڵوێست محەممەد ڕووبار خالید شەماڵی عەبەڕەش ئاڵا عەباس کەژان عەبدولوەهاب |
مۆسیقا | ئەفشین شوکری |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٢١/١/٢٠٢٣ |
ماوەی فیلم | ٩١ خولەک |
وڵات | کوردستان |
زمان | کوردی |
چیرۆکی فیلمی شین
باس لە خێزانێکی کورد دەکات، کە ڕووبەڕووی کۆمەڵێک کێشە و گرفت بوونەتەوە و ناخۆشییەکانی ژیان تەنگی پێ هەڵچنیوون بەڵام کۆڵنادەن و بەردەوام دەبن بۆ گەڕان بەدوای خۆشبەختی و کامەرانیدا و هەوڵدەدەن بەرەنگاری نەهامەتییەکانیان ببنەوە، بۆ ئەمەش توشی زۆر ئازار و ناخۆشی دەبن.
کەسایەتییەکان
- هەڵوێست محەممەد: سەرکەش
- ڕووبار خالید: شیرین
- ئاڵا عەباس: ساکار
- کارۆ سەوز: هەوراز
- شەماڵی عەبەڕەش: فەرهاد
- کەژان عەبدولوەهاب: خەندە
- زاهیر غەریب
- شادان فوئاد
گۆرانی فیلمەکە
تێکستی گۆرانی فیلمەکە لەلایەن شوان کەریمەوە نووسراوە و هەڵوێست محەممەد ئاوازی بۆ داناوە، کاری مۆسیقای لەلایەن ئەفشین شوکرییە بۆ کراوە. گۆرانییەکە لەلایەن خانمە هونەمەند ڕێناس وریا هەڵوێستەوە وتراوە.
ناوی فیلمی شین لە چییەوە هاتووە؟
ناوی شین لە شیوەن و نەهامەتییەوە هاتووە، نەهامەتی و ناخۆشییەکانی ژیانی خێزانێک هەر وەک لە کورتەی فیلمەکەدا باسکراوە.