زیپکەی هۆرمۆنی و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2024-03-11-13:55:00 - کۆدی بابەت: 12091
زیپکەی هۆرمۆنی و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

زیپکەی هۆرمۆنی و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان (بە ئینگلیزی: hormonal acne and how to treat them، بە عەرەبی: حب الشباب الهرموني وكيفية علاجهزیپکەی هۆرمۆنی بریتییە لەو هەڵاوسانانەی کە بەستراونەتەوە بە گۆڕانکارییەکانی هۆڕمۆنەکانتەوە، کە بە شێوەیەکی ئاسایی لە کاتی هەرزەکاریدا دەردەکەون کە ئەمە باوترینە لە ئافرەتاندا.

بەپێی توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠٠٨، نزیکەی ٥۰٪ـی ژنانی تەمەن ٢٠ بۆ ٢٩ ساڵ  لەو جۆرە زیپکەیەیان هەیە و ٢٥ لە سەدی ئەو ژنانەی تەمەنیان لە نێوان ٤٠ بۆ ٤٩ ساڵدایە تووشی زیپکەی هۆرمۆنی بوون. بە شێوەیەکی گشتی زیپکەی هۆرمۆنی لە دەوری بەشی خوارەوەی ڕومەت و لەسەر شەویلگەکان بونیان هەیە هەندێکیان سەریان ڕەش یاخود سپییە بەتایبەت لەو کەسانەی پێستیان چەورە و هەوکردنی لەگەڵدایە دەردەکەون. زۆر جار ئەم جۆرە زیپکانە دەردەکەون لەم ناوچانەی جەستە کە بریتین لە:

  • دەموچاو
  • مل
  • پشت
  • شانەکان
  • سنگ

ئەگەری هەیە لە بەشەکانی تری دەموچاو دەرکەون وەک لێوەکان، چونکە ئاستی سێبۆم لەم ناوچەیەدا بەرزترە.

هۆکارەکان

  • خەمۆکی، پێشبینی دەکرێت نەخۆشییەکە کاریگەری لەسەر ٨٠٪ـی ئەو کەسانە هەبێت کە تەمەنیان لە نێوان ١١ بۆ ٣٠ ساڵیدایە بەتایبەتی لە نێوان ١٦ بۆ ١٩ ساڵ. هەندێک کەس دوای تەمەنی ٣٠ ساڵی تووشی دەبن، خەمۆکی کاریگەری لەسەر گۆڕانکاری هۆرمۆنەکان دروست دەکات و هۆکارێکە بۆ دەرکەوتنی زیپکەی هۆرمۆنی.
  • لە ماوەی دووگیانی و کاتی سوڕی مانگانە، گۆڕانکاری هۆڕمۆنی دووبارە دەبێتە هۆی کاریگەری لەسەر ئافرەتان و دروستبوونی ئەم زیپکەیە.
  • بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی تێستێسترۆن لە کاتی هەرزەکاریدا زیاد دەکات ئەمە دەبێتە هۆی چەوری پێست چونکە بەرهەمهێنانی سێبۆم زیاد دەکات، ئەو ماددە چەورەی کە لە بنکەی قژ دەردەچێت بۆ پاراستن و چەورکردنی پێست گرنگە بۆیە زیادبوونی دەبێتە هۆی دەرکەوتنی زیپکە.
  • هەوکردن بە بەکتریا.
  • لە ئافرەتاندا گۆڕانکاری هۆڕمۆنی پەیوەست بە دووگیانی یان سووڕی مانگانە دەتوانێت ببێتە هۆی ئەم جۆرە زیپکەیە.
  • کەمبوونەوەی ئاستی ئیسترۆجین لەوانەیە مەترسی تووشبوون بە زیپکە لە ماوەی نزیکی کاتی سووڕی مانگانە زیاد بکات.

چەند ئامۆژگاریەک بۆ ئەو کەسانەی کە زیپکەی هۆرمۆنیان هەیە

  • ڕۆژانە لە دوو جار زیاتر نابێت دەموچاو بشۆردرێت کە شۆردنییەتی بە ئاوی شلەتێن.
  • بەکارنەهێنانی سکرابی ڕەق.
  • بەکارنەهێنانی ئەو جوانکارییانەی کە لەسەر بنەمای ئاو دروستکراون.
  • خۆ بەدوورگرتن لە شوێنێک کە شێیەکی زۆری لێبێت.
  • زیاد لە پێویست شۆردنی دەمووچاو سوودی نیە بۆ ئەم جۆرە زیپکەیە کە زۆر شۆردن دەتوانێت چەوری لەسەر پێست لاببات. پێست دەتوانێت وەڵامی بداتەوە بە بەرهەمهێنانی چەوری زیاتر و بەم شێوەیە دەبێتە هۆی خراپتربوونی.

چارەسەر

چارەسەر بە دەرمان دەکرێت کە لەلایەن پزیشکەکانەوە پێشکەش دەکرێت. هیچ چارەسەرێکی خێرا بۆ ئەم حاڵەتە بوونی نییە. هەموو چارەسەرەکان چەند هەفتەیەکی پێدەچێت بۆ نیشاندانی کاریگەری. پێرۆکسیدی بێنزۆیل دەرمانێکە لەوانەیە یارمەتیدەر بێت، دەرمانەکانی تر بەردەستن بەڵام بەڵگەی کەمتریان هەیە بۆ کاریگەری باش. لە کاتی بەکارهێنانی دەرمان بۆ چارەسەر پێویستە چارەخواز خۆی بەدووربگرێت لە تیشکی خۆر چونکە پێست لەوانەیە لەم کاتەدا هەستیارتر بێت بۆ تیشکی یوڤی.

نموونەکانی چارەسەر 

  • تێتراسایکلین
  • مینۆسیکلین
  • ئیریسرۆمایسین
  • دۆکسیسایکلین

بە شێوەیەکی ئاسایی دژە بەکتریاکان بۆ ئەم جۆرە زیپکەیە پێویستە بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام بن بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی تەواو. هەروەها دژە بەکتریاکان و دژە بەکتریای دەمیش دەتوانرێت بنووسرێن. ئەو ئافرەتانەی کە زیپکەی مامناوەندیان هەیە و وەڵامی دژە بەکتریای دەم نادەنەوە لەوانەیە چارەسەری هۆرمۆنی دژە ئەندرۆجین یان دەرمانی کۆنترۆڵی منداڵبوونیان بۆ بنووسرێت.

بۆچی کەسانی پێگەشتوو زیپکەی هۆرمۆنیان هەیە؟

توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠٢٠ دەریخستووە کە ئەم جۆرە زیپکەیە دروست دەبێت لە ئافرەتاندا بەشێوەیەکی گشتی بە هۆی:

  • گۆڕانکاری هۆڕمۆنی
  • خواردنی خراپ
  • کەمخەوی
  • بەکارهێنانی ماکیاج
  • فشاری دەروونی


سەرچاوەکان



192 بینین