لە دوبەیەوە بۆ لەندەن چەند کاتژمێرە؟

له‌لایه‌ن: - فیردەوس جەزا جاف فیردەوس جەزا جاف - به‌روار: 2024-05-01-21:59:00 - کۆدی بابەت: 12728
لە دوبەیەوە بۆ لەندەن چەند کاتژمێرە؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

لە دوبەیەوە بۆ لەندەن چەند کاتژمێرە؟ (بە ئینگلیزی: How many hours is it from Dubai to London، بە عەرەبی: كم ساعة من دبي إلى لندن؟) دوبەی بۆ لەندەن یەکێکە لە گەشتە بەناوبانگەکان بۆ دەرەوەی ڕۆژهەڵات بۆ بەریتانیا. گەشتە ئاسمانییەکانی ڕۆژئاوا بە شێوەیەکی ئاسایی کاتی زیاتر دەخایەنێت بەهۆی کاریگەری لێشاوی جێت کە لە ڕۆژئاواوە بۆ ڕۆژهەڵات دەڕوات. خولانەوەی زەوی و هێزی کۆریۆلیس بەشدارن لە پێکهێنانی ئەم لێشاوانە کە کاریگەری لەسەر شێوازی با و ڕێگاکانی فڕین دەکەن.

میرنیشینی دوبەی دەکەوێتە کەناری باشووری ڕۆژهەڵاتی کەنداوی عەرەبی و یەکێکە لە گەورەترین شارەکان لە جیهاندا. هەروەها یەکێکە لە بەناوبانگترین شوێنە گەشتیارییەکانی جیهان و ناوەندێکی بازرگانییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەم شانشینە لە پلەی ٢٢ی لیستی گرانترین شارەکانی جیهاندایە و ئابووری شارەکە پشت بە بازرگانی نێودەوڵەتی دەبەستێت سەرەڕای نەوت کە بڕێکی دیاریکراوی تێدایە، هەروەها گەشت و گوزار، هێڵی ئاسمانی، خانووبەرە، خزمەتگوزاری دارایی سەرچاوەی گرنگی داهاتن لە وڵاتدا. دوبەی بە پڕۆژە ناوەزاەکانی وەک دوورگەی خورما کە دوورگەیەکی دەستکردە لە کەناراوەکانی دوبەی جیادەکرێتەوە.

شاری لەندەن پایتەختی شانیشینی یەکگرتووە و دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئینگلتەرە لەسەر ڕووباری تایمز. ئەم شارە ناوەندێکی ڕۆشنبیری و ئابووری وڵاتە و هەروەها ناوەندی گواستنەوەی وڵاتەکەیە، واتە شارێکی جیهانییە و بە یەکێک لە کۆنترین شارەکانی جیهان دادەنرێت کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی دوو هەزار ساڵ و لەندەن ٨١٧٣٩٤١ کەسی تێدایە، بەپێی خەمڵاندنەکانی ساڵی ٢٠١١.

ماوەی نێوان دوبەی و لەندەن

میرنیشینی دوبەی دەکەوێتە دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتوویی عەرەبی لەسەر خەتی درێژی ٥٥.١٧١٣ و خەتی پانی ٢٥.٠٦٥٧، لەکاتێکدا شاری لەندەن لەشانشینی یەکگرتوو لەسەر خەتی درێژی ٠.١٢٥٧ و خەتی پانی ٥١.٥٠٨٥ە. کاتی خەمڵێنراو بۆ گەشتکردن بە فڕۆکە لە دوبەیەوە بۆ لەندەن بە شەش کاتژمێر و نۆ خولەک بە خێرایی ٥٦٠ میل لە کاتژمێرێکدا خەمڵێندراوە، لە کاتێکدا دووری نێوان دوبەی و لەندەن ٣٤١٢.٩ میلە کە یەکسانە بە ٥٤٩٢.٥٣ کیلۆمەتر، لە کاتێکدا ئەگەر گەشتیار ئۆتۆمبێل بەکاربهێنێت بۆ گواستنەوە لە نێوان هەردوو شارەکەدا مەوداکە دەبێتە ٧١٤١.٧٩ کیلۆمەتر، ئەوا ٦٣ کاتژمێر و ٤٥ خولەکی دەوێت بۆ ئەوەی گەشتیارەکە ١١٢ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لێبخوڕێت. جێی ئاماژەیە جیاوازی نێوان بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل و فڕۆکە بۆ گەشتکردن لە نێوان ئەو دوو شارەدا یەکسانە بە بڕینی مەودای ١٦٦٤ کیلۆمەتر.


سەرچاوەکان



100 بینین