ترس چییە؟

له‌لایه‌ن: - بەهار محمد بەهار محمد - به‌روار: 2024-06-20-18:33:00 - کۆدی بابەت: 13205
ترس چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن 

ترس چییە؟ (بە ئینگلیزی: ?What is fear، بەعەرەبی: ما هو الخوف؟ترس حاڵەتێکی دەروونییە ھەموو کەسێک ھەستی پێ دەکات و تووشی دەبێت مرۆڤ لەگەڵ لەدایکبوونیدا ترسی هەیە کاتێک تووشی شتێک دەبێت یەکسەر کاردانەوەی دەبێت هەست بە مەترسی دەکات، ترس لەوانەیە تەندروست بێت بە سەلامەتی بتهێڵێتەوە ئەگەر مرۆڤەکان هەستیان بە ترس نەکردایە، نەیاندەتوانی خۆیان لە هەڕەشە بپارێزن. 

جۆرەکانی ترس

ترسی پەیوەندیدار بە دۆخێکی دیاریکراو: ترسێکی کاتییە لە بارودۆخێکدا ڕوودەدات کە مرۆڤ لە شتێکی دیاریکراو ئەترسێت، ئەم ترسە دوای کۆتایی هاتنی دۆخەکە یان نەمانی هەڕەشەکە نامێنێت. 

نەخۆشی ترس و دڵەڕاوکێ: بریتییە لە حاڵەتێکی ترس یان دڵەڕاوکێی کتوپڕ و توند کە چەند خولەکێک دەخایەنێت. 

نەخۆشی فشاری دەروونی دوای کارەسات: بریتییە لە هەستکردن بە دووبارەبوونەوەی ترس بەهۆی زەبرێک کە پێشتر بەری کەوتووە. 

فۆبیا: بریتییە لە هەستکردن بە ترس یان شتێکی دیاریکراو، وەک ترس لە مار، بەرزایی، سەرکەوتن بەسەر چیا، فۆبیای کۆمەڵایەتی. 

نیشانەکانی ترس

  • نیشانە جەستەییەکان: نیشانە سادەکانی وەک لەرزین، ئارەقکردنەوە، وشکبوونەوەی دەم، سکچوون و زیادبوونی لێدانی دڵ لەوانەیە بگاتە تێکچوونی گەدە و هەستکردن بە ئازاری سنگ. 
  • نیشانە دەروونییەکان: وەک هەستکردن بە ماندووبوون، بێزاربوون، هەستکردن بە توڕەبوون.

هۆکارەکانی ترس

  • شوێنی تاریک.
  • لەدەستدانی بینینی دەوروبەر. 
  • شوێنی بەرز.
  • سواربوونی فڕۆکە. 
  • ترس لە هەندێک ئاژەڵ وەک مار، مێشوولە، جاڵجاڵۆکە.

ئامۆژگاری بۆ ڕزگاربوون لە ترس

  • دان بە ترسەکەتدا بنێ و فێربە، هەموو کەسێک ڕووبەڕووی بارودۆخی ترسناک دەبێتەوە.  
  • سەوزە و میوە زۆر بخۆ، هەوڵبدە خۆت بەدوور بگریت لە زۆر خواردنی شەکر چونکە دەبێتە هۆی دابەزینی شەکری خوێن هەستی دڵەڕاوکێ زیاد دەکات. هەوڵبدە خۆت بەدوور بگریت لە زۆر خواردنەوەى چا و قاوە، چونکە دەبێتە هۆى زیادبوونی دڵەڕاوکێ. 
  • پشوودان و ئارامگرتن یارمەتیدەر دەبێت بۆ دوورکەوتنەوە لە هەستکردن بە ترس. 
  • هەوڵ بدە لە کاتی ترس وەرزش بکەیت. 


سەرچاوەکان



159 بینین