پلاتفۆرمی کارسازی

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین بهاءالدین ڕاوێژ نورالدین بهاءالدین - به‌روار: 2024-06-21-22:32:00 - کۆدی بابەت: 13240
پلاتفۆرمی کارسازی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پلاتفۆرمی کارسازی پلاتفۆرمێکی سەربەخۆی کوردیی ئازادە، کە لە وێبسایت و ئاپلیکەیشن و سۆشیال میدیای تایبەت بە خۆی پێکدێت، گرنگی دەدات بە هەموو بابەتە جیاوازەکانی تایبەت بە کارسازی لە ڕێگەی میدیای بینراو و بیستراو، و بە شێوەی دەنگ و ڕەنگ و ئەلکترۆنی بەرهەمەکانی پێشکەش دەکات. لە ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن گرووپی کارسازەوە دروست کراوە. ماڵپەڕەکە خاوەنی هەزاران بابەتی نووسراوی جیاوازە بە زمانی کوردی.

ناوی تەواو پلاتفۆرمی کارسازی
دامەزراندن   ٥/٥/٢٠٢٢
بنکە   پێگەی نێو تۆڕ
جۆر   تایبەت
باوان  کارساز گروپ
 

ئەپلیکەیشنی کارسازی

ئێستا بەهێزترین ئاپلیکەیشنی تایبەت بە کارسازی و و دۆزینەوەی هەلی کار و نرخی ڕۆژانەی دراو و زێڕ بێبەرامبەر!

تایبەتمەندیەکانی ئاپی کارسازی:

  • نرخی دراو و زێڕ سات بە سات
  • بڵاوکردنەوەی نوێترین هەلی کار
  • هەواڵە ئابورییەکان
  •  هەزاران بابەتی کارسازی و دەستپێکردنی کاری خۆت
  •  هەزاران بابەتی بەڕێوەبردن و ئابوری
  •  هەزاران بابەتی بازاڕسازی و براندینگ

لینکی داگرتنی ئاپی کارسازی

ئێستا ئاپی یەکەمین و گەورەترین پلاتفۆرمی خانمان کوردی بێبەرامبەر دابەزێنە!

بۆ دابەزاندنی ئەپلیکەیشنی کارسازی کلیک لێرە بکە

ستراتیجی کارکردن

پلاتفۆرمی کارسازی ده‌یه‌وێت هه‌ندێك له‌و ‌بۆشاییه‌ ڕووناکبیرییەی كه‌ له‌ بواری میدیای بیستراو و بینراوی کوردی هەیە پڕبكاته‌وه‌ و كێشه‌ی كه‌می سه‌رچاوه‌ی زانیاری و ڕۆشنبیریی گشتی دەربارەی کارسازی و زانستەکانی بەڕێوەبردن و ئابوری به‌ زمانی كوردی له‌ تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت چاره‌سه‌ر بكات، پلاتفۆرمی کارسازی ده‌یه‌وێت زانیاری گشتی و به‌رهه‌مه‌ ڕۆشنبیرییه‌كانی بگه‌نه‌ زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك. هه‌روه‌ها وه‌ك یه‌كه‌مین و گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت بە کارسازی ده‌یه‌وێت زانیاری و به‌رهه‌می نوێش پێشكه‌ش بكات كه‌ تا ئێستا لایه‌نەکان لە كوردستان نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه‌ و نه‌یگه‌شتوونه‌تێ. چونكه‌ چه‌نده‌ ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی پلاتفۆرمی کارسازی زۆرتربن، چانسی په‌ره‌پێدان و باشتركردنی به‌رهه‌مه‌كانیشی ڕوو له‌ زیادبوون ده‌كه‌ن. ئه‌ویش له‌ ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی ڕێكلامی زۆرتر و دۆزینه‌وه‌ی سپۆنسه‌ر و سه‌رچاوه‌ی داهاتی به‌هێزتر.

بۆ پلاتفۆرمی کارسازی فه‌لسه‌فه‌ی كاركردن وه‌ك گرووپێك له‌وه‌دایه‌، كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ زۆرترین گرووپی به‌كارهێنه‌رانی جیاواز سوود له‌ فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ربگرن.

بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ستراتیجه‌ و گه‌یشتن به‌و ژماره‌ فراوانه‌ی به‌كارهێنه‌ران، پلاتفۆرمی کارسازی ده‌یه‌وێت ته‌نیا كار له‌سه‌ر فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌كات، به‌ڵكو پێی گرنگه‌ له‌ ڕووی چۆنایه‌تیشه‌وه‌ به‌رهه‌مه‌كانی له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌دا بن و به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ ڕۆشنبیرییه‌ جیاوازه‌كان هه‌میشه‌ له‌ پله‌ی یه‌كه‌میندا بمێنێت. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی زۆرتری به‌كارهێنه‌ران ده‌بێت و ئاستی به‌كارهێنانیش به‌رزتر ده‌كاته‌وه‌.

جێبەجێکردنی ئەم ستراتیجە بەپێی میکانیزمێک دەبێت کە ستافی پلاتفۆرمی کارسازی دایدەڕێژێت و پلانی جێبەجێکردنی بۆ دادەنێت.


سەرچاوەکان



283 بینین