ئایا جیاوازی چییە لەنێوان پرۆتۆکۆڵی (Http) و (Https)؟

له‌لایه‌ن: - ئەحمەد سەڵاح ئەحمەد سەڵاح - به‌روار: 2024-06-23-21:40:00 - کۆدی بابەت: 13266
ئایا جیاوازی چییە لەنێوان پرۆتۆکۆڵی (Http) و (Https)؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئەم دوو پڕۆتۆکۆڵە هەردووکی پەیوەستە بە پەیوەندی نێوان تۆ و سێرڤەرەکە یاخود سایتێک کە دەیکەیتەوە. یەکەم جۆریان (Http) واتا گواستنەوەی ئەو داتا و زانیارییانەی کە داخڵی دەکەیت لە سایتەکە نەپارێزراوە، واتا پەیوەندی نێوان تۆ و سێرڤەرەکە نەپاریزاوە چونکە زانیارییەکانت تەشفیرنەکراوە، واتا کەسی سێیەم هاککەر ئەتوانێت زانیارییەکانت کەتۆ ئەینووسیت لە سایتەکە وەکو ئیمێڵ و پاسۆورد بە ئاسانی بەدەست بهێنێت.

ئایا ئەگەر لینکێک سەرەتاکەی (Https) بوو دڵنیابم سایتەکە پارێزراوە؟

دەستەواژەی (https) واتا پەیوەندییەکەت یاخود گواستنەوەی ئەو زانیارییانەی داخڵی ئەکەیت پارێزراوە لە نێوان تۆ و سێرڤەرەکە، چونکە زانیارییەکانت تەشفیرکراوە لە شێوەی کۆد بەهۆی پەیوەستبوونی بەهەنگاوێکی زیاتری پاراستن کە سکویریتیە پێی دەوترێت (SSL)، واتا کەسی سێیەم ئەگەر دەستی بەسەر سایتەکەش گرت ڕاستە زانیارییەکانت دەست بەسەری دەگیرێت بەڵام ڕوون نابێت بەڵکو بەشێوەی کۆد ئەبێت، ئەویش هەموو کەسێك ناتوانێت بە ئاسانی زانیارییەکان ئاشکرابکات وەکو پاسۆورد بۆ نموونە، واتا هاککەر ناتوانێت بەئاسانی وەکو http زانیارییەکان بەدەست بهێنێت.

پوختە

لەهەردوو حاڵەت پارێزراوی تەواوی تێدانییە ئەگەر (Http) یان (Https) بێت، تەنها جیاوازی نێوانیان بابەتی تەشفیرەکەیە بەڵام هیچیان پارێزراوی ١٠٠%ـی نییە  هەموو (Https)ـێکت بینی واتای ئەوە نییە پارێزراوە، چونکە ڕەتوانیت (SSL) تەنها بە دە دۆلار زیاد بکەیت بۆ لینکەکان، بۆیە ئەکرێت هاککەر سایتێك دروست بکات و پەیوەستی بکات بە (SSL)، ئەوکات ئەبێتە (Https) تۆ پێتوایە پارێزراوە بەڵام وانییە چونکە خودی سایتەکە یان ناوەڕۆکی سایتەکە هاککەرە و پێی نازانیت.


سەرچاوەکان



33 بینین