مۆبایلی Honor Magic 6 Pro

له‌لایه‌ن: - موحەمەد عەبدوڵا موحەمەد عەبدوڵا - به‌روار: 2024-06-27-00:21:00 - کۆدی بابەت: 13332
مۆبایلی Honor Magic 6 Pro

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

بە یەکێۆ لە باشترین مۆبایلەکانە بەڕەچاوکردنی نرخ و تایبەتمەندی و سۆفتوێر هیچ خاڵێکی لاوازی نییە، لەگەڵ کڕینیدا بەبڕی ٤۰۰ دۆلار دیاری لەگەڵە کە بریتین لە کاتژمێرێکی ئۆنەر و ئەڵقەیەکی زیرەک و گرێنتی گۆڕینی شاشە لە کاتی شکاندا لە ماوەی ساڵی یەکەمی کڕینیدا، نرخی لەهەموو ڕکابەرەکانی کەمتەرە و خاوەنی زۆرترین تایبەتمەندییە.

زانیاری گشتی

کێشی مۆبایلەکە ٢٢٥ بۆ ٢٢٩ گرامە، پشتەکەی لە دوو جۆر پێکهاتووە جۆرێکیان شوشەیە جۆرێکیان سلیکۆن پۆلیمەرە کە لەڕووی گرانبەهای و ئاست بەرزی لاشەکەی زۆر ئاست بەرزە. خاوەنی ip 68 واتە دژە ئاوە لە قوڵایی ١٫٥ مەتر تاکو سی خولەک بەرگە دەگرێت و زۆر نایابە.

خاڵێکی تری زۆر نایابی ئەم مۆبایلە ئەمەیە لەڕووی پارێزراوییەوە پەنجەمۆری ژێر شاشە لەخۆ دەگرێت و فەیس ئایدی واتە ناسەرەوەی ڕووخساری هەیە، کە ئەم فەیس ئایدیەی لەسەر ئەم مۆبایلەیە جیاوازە لەگەڵ مۆبایلە ئەندرۆیدەکانی تر، مۆبایلە ئەندرۆیدەکانی تر هەستەوەرێکی تایبەتبەتیان بۆ دانەنراوە بەڵکو هەر لە ڕێگەی کامێرا ڕووخسارت دەناسێتەوە و زۆر جار نایکاتەوە، بەڵام ئەم مۆبایلە هاوشێوەی ئایفۆن هەستەوەرێکی تایبەت بۆ فەیس ئایدیەکەی دانراوە و زۆر نایابە کە پەنجەمۆری هەیە و فەیس ئایدیشی هەیە. لەڕووی دەنگەوە ستێریۆیە واتە دەنگ لە سەماعەی سەرەوە و خوارەوە دێت کە زۆر نایابە و شوێنی هێتفۆنی نەماوە.

تایبەتمەندی شاشەکەی

خاوەنی شاشەیەکە لەجۆری LTPO OLED بەقەبارەی ٦٫٨ ئینج و ڕوونی 2800 × 1280 پێکسڵ و ڕێژەی نوێبوونەوەی شاشەی ١٢٠ هێرتز. پشتگیری 1B ڕەنگ و دۆڵبی ڤیژن و HDR دەکات و شاشەکەی لە کۆتا ئاست دەگاتە ٥۰۰۰ نیتس، شاشەکەی بە NanoCrystal Shield ڕووپۆش کراوە. لەڕووی شاشەوە یەکێک لە باشترین و نایابترین شاشەکانی لەسەرە و زۆر جوان و ئاست بەرز و بێ خاڵی لاوازییە.

ڕووناکی شاشەکەی ٥٠٠٠ نیتسە کە شاشەیەکی یەک جار ڕووناک لەخۆدەگرێت و لە هەموو ڕکابەرەکانی خۆی شاشەکەی زۆر ڕووناکترە کە ٣٠٠٠ نیتس لە ئایفۆن و ٢٤٠٠ نیتس لە گالاکسی و ٢٠٠٠ نیتس لە شاومی شاشەکەی ڕووناکترە کە بۆ شاشە تەواو نایابە و شایەنی کڕینە.

بەشی ناوەکی و چیپ و سۆفتوێری مۆبایلەکە

چیپی ئەم جۆرە مۆبایلە لە جۆری Snapdragon 8 Gen 3ـیە کە لەسەر 4nm بناغەکراوە. کە ڕاستەوخۆ لە پاکەت دەیشکێنی نوێترین ڤێرژنی لەسەرە کە Android 14ـیە لەسەر ڕووکاری MagicOS 8 کە چوار ساڵ ئەپدەیتی ئەندرۆید و پێن ساڵ ئەپدەیتی سکوێریتی بۆ دێت.

لەڕوی چیپەوە باشترین چیپی ئەندرۆیدی لەسەرە و بۆ یاری و کاری قورس و مۆنتاژ و هەر کارێکی قورست ئەوێت بەم مۆبایلە ئەکرێت زۆر بە ئاسایی. لەڕووی سۆفتوێریشەوە ئۆنەر یەکێک لە باشترین و بێکێشەترین سۆفتوێرەکانی لەسەرە و زۆر نایابە. تەمەنێکی زۆر درێژی هەیە کە چوار ساڵ ئەپدەیتی ئەندرۆید و پێنن ساڵ ئەپدەیتی سکوێریتی بۆ دێت.

کامێرا

سێ کامێرا لە پشتەوە لەخۆدەگرێت لەگەڵ کامێرایەکی سێڵفی.

  • کامێرای سەرەکی 50MP کە OISـی هەیە واتە دژە لەرزین بۆ کەم کردنەوەی لەرزینی دەستەکانت لە کاتی وێنە و ڤیدیۆ و Laser AF, PDAFـی هەیە.
  • کامێرای پێرسکۆپ تەلەفۆتۆ بۆ زووم 180MP بە هەمان شێوە OIS و PDAFـی هەیە و 2.5X ئۆپتیکاڵ زووم و 100X دیجیتاڵ زووم دەکات.
  • کامێرای گۆشەفراوان 50MP.
  • بە کامێرای پشتەوە ڤیدیۆ لە کۆتا ئاست بە 4K 60fps تۆماردەکات.
  • کامێرای سێڵفی 50MP.
  • ڤیدیۆ لە کۆتا ئاست بە 4K 30fps تۆماردەکات.

لەڕووی کامێراوە یەکێک لە باشترین کامێراکانی لەسەرە و ڕکابەری تەواوی مۆبایلە هاوشانەکانی دەکات و لە چەندین ڕوو لەوان باشترە نموونەی مۆبایلەکانی iphone 15 Pro Max و Galaxy S24 Ultra و Xiaomi 14 Ultra و Oppo find x7 Ultra. واتە گەر بۆ کامێرات ئەوێت کامێرایەکی زۆر نایاب و ناوازەی هەیە.

پاتری

خاوەنی پاتریەکی 5600mAhـە و بەخێرایی 80W بارگاویدەبێتەوە بەشێوەی وایەر، بەخێرای 66W بارگاویدەبێتەوە بە شێوەی وایەرلێس. لەڕووی پاترییەوە بەپێی تاقیکردنەوەکان لە هەموو مۆبایلەکانی هاوشانی خۆی باشترە  واتە باشترین پاتری هەیە و لەڕووی خێرا بارگاویکەرەوەش زۆر نایابە. واتە ئەگەر مۆبایلێکت دەوێت بۆ پاتری باشترین بێت و بۆ خێرا بارگاویکەرەوەش نایاب بێت ئەم مۆبایلە باشترینە.


سەرچاوەکان



30 بینین