پێش ئەوەی مۆبایلەکانی گۆگڵ بکڕیت ئاگاداری ئەم خاڵانەبە

له‌لایه‌ن: - موحەمەد عەبدوڵا موحەمەد عەبدوڵا - به‌روار: 2024-06-27-10:37:00 - کۆدی بابەت: 13338
پێش ئەوەی مۆبایلەکانی گۆگڵ بکڕیت ئاگاداری ئەم خاڵانەبە

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

لە بازاڕەکانی کوردستان تاڕادەیەک فرۆش و ئارەزوو لەسەر مۆبایلەکانی گۆگڵ زۆر بووە، هەندێک کڕیار دوودڵن لەوەی کە بزانن مۆبایلەکانی چۆنە و تایبەتمەندییەکانیان چین، بۆیە پێویستە پێش کڕینی هەر جۆریکیان ڕەچاوی چند خاڵکێکی گرنگ کەیت.

گرنگترین ئەو خاڵانەی کە پێویستە پێش کڕینی مۆبایلەکانی گۆگڵ ڕەچاویان بکەیت

  • سەرەتا مۆبایلەکە هیچ بریکارێکی نییە لە کوردستان و پارچە و شتەکانی و ئێکسسواراتی زۆر کەمە، بە دەگمەن دەستت دەکەوێت وەک مۆبایلەکانی تر نییە بچیتە هەر شوێنێک درع و کەڤەر و ئێکسسواراتی مۆبایلەکەی لابێت و بۆی بکڕیت، نەخێر زۆر کەمە چەند شوێنێکی تایبەت نەبێت کە ئەو چەند شوێنە تایبەتانە ئێسسواراتەکانی گۆگڵیان لا دەست دەکەوێت ئەگەرنا بە ئاسانی ناتوانی شتی بۆ بکڕیت. هەروەها چونکە بریکاری نییە لە کوردستان پارچەی یەدەگی دەستناکەوێت، بۆ نمونە تۆ شاشەکەت لێشکا یان پاتری خراپ بوو هیچ پارچەیەکی دەست ناکەوێت، تۆ دەبێت لە دەرەوە داوای بکەیت و ئەمەش زۆر دەکەوێت لەسەرت.
  • خاڵێکی تری مۆبایلەکانی گۆگڵ ئەوەیە بۆ یاری کردن و کاری قورس زۆر باش نین، بەتایبەتی بۆ یاری کردن زۆر گونجاو نین مۆبایلێک نییە جەختی لەسەر یاریکردن بێت و بۆ یاری کردن زۆر نایاب بێت، بۆیە ئەگەر تۆ بۆ یاری کردن دەیکڕیت وریابە.
  • خاڵێکی تر ئەوەیە مۆبایلەکانی گۆگڵ لەگەڵ سیمی ئینتەرنێتی کوردستان پەیوەندی زۆر باش نییە و گونجاو نییە، بۆیە ئەگەر سیمی ئینتەرنێتی بخەیتە سەر یان ئیش ناکات یاخود زۆر کێشەت بۆ دروست دەکات،
    هەروەها هەموو مۆبایلەکانی گۆگڵ یە سیمکارتە و دوو سیم کارتی نییە.
  • شتێکی تری گۆگڵ ئەوەیە تا ئێستاش مۆبایلەکانی گۆگڵ بۆ پاتری و بارگاویکەرەوە زۆر باش نین، لە چاو ڕکابەرەکانیان شەحنیان زووتر دادەبەزێت و زۆر بەدرەنگیش هاوشێوەی ئایفۆن بارگاویدەبنەوە، کە ئەمەش خاڵێکی ناخۆشە ئەگەر زۆر گرنگی بە پاتری و بارگاویکەرەوە دەدەیت.
  • خاڵێکی تر ئەوەیە گۆگڵ بۆ ئەوەی بتوانێت سیستمی مۆبایلەکەی بە پاکی و دروستی بهێڵێتەوە ڕێگریت لێدەکات لە دەرەوەی پلەی ستۆر شت دابەزێنیت، بە تایبەتی لە زنجیرەی Google pixel 7 بۆ سەرەوە کە زۆر بە ئەستەم ئەتوانیت لە دەرەوەی پلەی ستۆر شت دابەزێنیت، وەک مۆبایلەکانی تری ئەندرۆید نییە بە ئاسانی شتی مۆد کراو دابەزێنیت.
  • لەکاتی کڕین و فرۆشتنەوەش ئیشی تۆزێک قورسە، چونکە لە هەموو شارەکان بەردەست نییە و کەمە و لە کاتی فرۆشتنەوەش چونکە زۆربەی دوکاندارەکانی ئاشنای مۆبایلەکە نین بۆ فرۆشتنەوەش قورسە.


سەرچاوەکان



28 بینین