ئایا سویسرا سوپای هەیە؟

له‌لایه‌ن: - ژیوار صلاح ژیوار صلاح - به‌روار: 2024-07-02-14:40:00 - کۆدی بابەت: 13410
ئایا سویسرا سوپای هەیە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئایا لە سویسرا سوپای هەیە؟ (بە عەرەبی: هل لدى سويسرا جيش؟، بە ئینگلیزی: ?Does Switzerland have an army)، وڵاتی سویسرا یەکێکە لە وڵاتە بەهێزەکان لەسەر ئاستی ئابووری، لە ڕیزبەندی دووهەمی وڵاتانی جیهاندایە لە ڕووی پارێزراوی ئاسایشەوە، زیاتر لە ٥٠٠ ساڵە لە هیچ شەڕێکی چەکداریدا بەشداری نەکردووە، وڵاتێکی تاڕادەیەکی زۆر بێلایەنە لە ئاستی جیهانیدا، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە سوپای نییە، سوپایەکی بەهێزی هەیە، پێی دەوترێت هێزە چەکدارەکانی سویسرا.

تایبەتمەندیەکانی سوپای سویسرا 

١-هێزە چەکدارەکانی سویسرا لەسەر وشکانی و ئاسمانی کاردەکەن، هەرچەندە دەوڵەتێکی کەنار دەریا نییە، بەڵام هێزی دەریایی هەیە.
٢-هێزی چەکداری سویسرا لە کۆمەڵێک میلیشیا و گروپە چەکدارە بچووکەکان پێکدێت، جگە لە سوپای ئاسایی کە بەشێکی زۆری پێکدەهێنن.
٣-سوپای سویسرا لە گروپە تەمەنییە جیاوازەکان پێکدێت، لە ١٩ ساڵەوە تا ٣٤ ساڵ، هەروەها ڕێژەیەکی کەمی کەسانی بەتەمەن لەخۆدەگرێت کە ڕەنگە بگاتە ٥٠ ساڵ.
٤-سویسرا داوا لە هاووڵاتییە نێرەکانی دەکات لە تەمەنی ١٨ ساڵییەوە خزمەتی سەربازی بکەن، ژنانیش دەتوانن خۆبەخشانە خزمەتی سەربازی بکەن ئەگەر بیانەوێت.
٥-ساڵانە نزیکەی ٢٠ هەزار کەس ڕاهێنانیان پێدەکرێت، بۆ ماوەی ١٨ بۆ ٢١ هەفتە.
٦-سوپای سویسرا بەشداری لە چەندین ئەرکی ئاشتیپارێزیدا دەکات لە سەرانسەری جیهان.

زانیاری گشتی دەربارەی سویسرا

١-سویسرا یەکێکە لە وڵاتانی کیشوەری ئەورووپا کە دەکەوێتە ڕۆژاواوە، لە نێوان درێژاییەکانی ٥ پلە بۆ ١١ پلە لە ڕۆژهەڵاتی گرینویچ، و لە نێوان پانییەکانی ٤٥ پلە بۆ ٤٨ پلە لە باکووری هێڵی ئیستوایی، هەروەها هاوسنوورە لەگەڵ ئەڵمانیا، فەڕەنسا، لیختنشتاین، نەمسا، و ئیتاڵیا.
٢-خاکی سویسرا ٤١٫٢٨٥ کیلۆمەتر کیلومەتر دووجایە و لە ڕووی کارگێڕییەوە دابەشکراوە بەسەر بیست و شەش کانتۆن، بە فەرمی بە کۆنفیدڕاسیۆنی سویسرا ناسراوە.
٣-سویسرا کۆمارێکی فیدراڵی و سنووردارە و هیچ بەندەرێکی دەریایی نییە.
٤-شاری بێرن پایتەختی سیاسی و ئیداری سویسرایە.
٥-سیستمی حکوومەت لە سویسرا فیدراڵی-پەرلەمانییە.
٦-دراوی فەرمی سویسرا فرانکی سویسرییە.
٧-سویسرا سەر بە ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی، ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەورووپا، کۆمەڵەی بازرگانی ئازادی ئەورووپا، نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنجوومەنی ئەورووپا و ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری لە ئەوروپایە،
٨-دانیشتووانی سویسرا بە زمانی ڕۆمانی و ئەڵمانی و فەڕەنسی و ئیتاڵی قسە دەکەن کە بە زمانە فەرمییەکانی دادەنرێت.
٩-زۆرینەی دانیشتووان ئایینی مەسیحی مەزهەبی کاسۆلیکی پەیڕەودەکەن، هەروەها پەیڕەوانی کەمایەتییەکانی ئایینی مەسیحی لە مەزهەبی پرۆتستانتە و ئایینی ئیسلامیش هەن.
١٠-دانیشتووانەکەی لە چەند نەتەوەیەک پێکدێن وەک خەڵکی ڕەسەن و ئیتاڵی و ئەڵمانی و کۆچبەرانی سریلانکا و پورتوگال و سڕبیا و مۆنتینیگرۆ.
١١-کەشوهەواکەی بە هەمەچەشنییەکەی دەناسرێتەوە، لە نێوان کەشوهەوای مامناوەندی دەریای ناوەڕاست کە لە باشووری وڵاتەکەدا زاڵە، لەگەڵ کەشوهەوای شێدارە زەریاییەکە کە لە باکووردا زاڵە.
١٢-ڕووباری دانوب و ڕووباری ئین و ڕووباری ڕاین لە دیارترین ڕووبارەکانین و چیای جورا و بەرزاییەکانی ئەلب لە بەناوبانگترین شاخەکانین.
١٣-زیوریخ بە یەکێک لە گەورەترین شارەکانی سویسرا دادەنرێت.


سەرچاوەکان



12 بینین