بچووکترین زەریا لە جیهاندا کوێیە؟

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2024-07-18-21:02:00 - کۆدی بابەت: 13564
بچووکترین زەریا لە جیهاندا کوێیە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بچووکترین زەریا لە جیهاندا کوێیە؟ (بە ئینگلیزی: What is the smallest ocean in the world، بە عەرەبی: ما هو أصغر محيط في العالم)، زەریای جەمسەری باکوور بە بچووکترین زەریای جیهان دادەنرێت، ڕووبەرەکەی نزیکەی ١٥،٧٩٨،٩٢٧.٥ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، قووڵیەکەی ١.٢ کیلۆمەتر و زۆرترین قووڵییەکەی ٥.٥ کیلۆمەترە. زەریای جەمسەری باکوور بە کەشوهەوای جەمسەری دەناسرێتەوە کە  لە زستاندا پلەی گەرما لە کاتژمێرەکانی ڕۆژدا زۆر دادەبەزێت لە شەودا پلەی گەرمی دەگاتە بەستەڵەک، لە هاوینیشدا کەشوهەوا دەگۆڕێت، بەو پێیەی کاتژمێرەکانی ڕۆژ بەسەر کاتژمێرەکانی شەودا زاڵ دەبن  و  زریان ڕوودەدەن، کە دەبێتە هۆی بارینی بڕێکی زۆر باران و بەفر بە درێژایی وەرزەکە، و پلەکانی گەرما بەزۆری جێگیرن لە زەریادا تا -١.٨ پلەی سەدی. 

شوێنی جوگرافی 

زەریای جەمسەری باکوور بە چەند وڵاتێک دەورە دراوە، ئەوانیش: ویلایەتی ئەلاسکا، کەنەدا، ڕووسیا، ئایسلەندا، گرینلاند و نەرویج شوێنەکەی بە تەواوی لە ناوەڕاستی بازنەی جەمسەری باکووردایە، لە پانییەکەی ٦٠ پلەی باکوورە. هەرچەندە ڕووبەری زەریاکە ٥.٤٢٧ ملیۆن میل چوارگۆشەیە، کە یەکسانە بە ڕووبەری وشکانی ڕووسیا، بەڵام کۆی ڕووبەرەکەی کەمتر لە سەدا ٣ی ڕووبەری زەوی دەگرێتەوە. زەریاکە دەکەوێتە نێوان ئەمریکای باکوور و ئۆراسیا، زەریای ئەتڵەسیش لە ڕێگەی گەرووی دەیڤس و دەریای گرینلاندەوە پێیەوە دەبەسترێتەوە و گەرووی بێرینگ و زەریای بەستوو دەریای بارێنتس، بیوفۆرت، چوکچی، لەخۆدەگرێت.  

گیانلەبەرە کێوییەکان و ڕووەک 

زۆر گیاندار هەن کە لە زەریادا دەژین، لەوانە ماسی و نەهەنگ و شێر. سەبارەت بە ژیانی ڕووەکیش جگە لە فیتۆپلانکتۆن هەموو ڕووەکەکانی زەریا بوونیان هەیە، هەروەها زەریاکە بە بوونی چەندین سەرچاوەی سروشتی وەک نەوت و گاز، مەنگەنیز تایبەتمەندە، شاخی سەهۆڵین لەم زەریادا دروست بوون کە لە بلۆکی سەهۆڵینەوە دروست بوون کە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی کەنەدا و دوورگەکانی ئێلێسمێر و ڕۆژئاوای گرینلاندەوە هاتوون، ڕێگری لە جوڵەی ئەو کەشتیانە دەکەن کە تێدەپەڕن لە ڕێگەیانەوە، هەندێک جار دەبنە هۆی کەوتنەخوارەوەی هەندێکیان، وەک کەوتنەخوارەوەی کەشتییە بەناوبانگەکەی تایتانیک کە لەگەڵ یەکێک لە شاخەکانیدا پێکیدادا. 

ئەو ئاژەڵانەی لەسەر ڕووی زەریاکە هەن بە گونجانیان لەگەڵ بارودۆخی ژینگەیی و کەشوهەوای ئەوێ جیا دەکرێنەوە، ورچە جەمسەرییەکان قاچێکی گەورە و پانیان هەیە ئەمەش یارمەتیان دەدات بۆ ماوەیەکی زۆر لەناو ئاودا مەلە بکەن. کە خۆراکەکەی بە گەڕان لە بنی زەریاکەدا دەدۆزنەوە.


سەرچاوەکان



106 بینین