پشکنینی خڕۆکە سوورەکان

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2024-07-21-23:54:00 - کۆدی بابەت: 13615
پشکنینی خڕۆکە سوورەکان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پشکنینی خڕۆکە سوورەکان (بە عەرەبی: فحص كريات دم الحمر، بە ئینگلیزی: Test Count RBC) خڕۆکە سوورەکان شێوەیەکی خڕی دوولا و قووپاویان هەیە و بێ ناوکن، ڕەنگێکی سووریان هەیە بە هۆی ئەو هیمۆگڵۆبینەی کە هەڵیانگرتوە. خڕۆکە سوورەکان ئاسایی بە چاو نابینرێن بەڵام دەتوانین لە ڕێگەی مایکرۆسکۆپەوە بیانبینین.

تایبەتمەندییەکانی خڕۆکەیەکی سووری پێگەشتوو 

  • شێوەیەکی خڕی دوولا و قووپاوی هەیە.
  • ناوکی نییە.
  • نیوەتیرەکەی ٧.٥ مایکرۆمەترە.
  • ئەستوورییەکەی لە لێوارەکانیدا ٥.٢ مایکرۆمەترە و لە ناوەڕاستیشدا ٠.١ مایکرۆمەترە.
  • بۆ ماوەی ١٢٠ ڕۆژ دەژی.
  • قەبارەکەی 90FI بۆ 95FIـە.

فـرمـانـی خـڕۆکـە سوورەکان

  • ئۆکسجین هەڵدەگرن و دەیگوازنەوە لە سییەکانەوە بۆ خانە و شانەکانی لەش.
  • دوانە ئۆکسیدی کاربۆن دەگوازنەوە لە خانە و شانەکانی لەشەوە بۆ سییەکان.
  • پێکدێن لە هیمۆگڵۆبین.
  • جۆرە antigenـێکی تایبەتیان لەسەرە کە بۆ دیاریکردنی جۆری گرووپی خوێن (RH Factor) بەکاردێت
  • هاوسەنگی ترشی و تفتی خوێن دەپارێزێت.
  • هاوسەنگی ئایۆنەکان دەپارێزن لە ناو خوێندا.
  • هاوسەنگی لینجی خوێن دەپارێزن.

ڕێژەی ئاسایی خڕۆکە سوورەکان و هۆکاری کەمی و زیادیان چییە؟

یەکەم Erythrocytosis: بریتییە لە زیادبوونی خڕۆکە سوورەکان لە ڕێژەی ئاسایی خۆیان و ئەم هۆکارانەش دەبنە هۆی زیادووبونی ڕێژەی خڕۆکە سوورەکان:

  • جگەرە کێشان.
  • نەخۆشی بۆماوەیی دڵ.
  • ناتەواوی گورچیلەکان.

دووەم Erythrocytopenia: بریتییە لە کەمبوونی خڕۆکە سوورەکان لە ڕێژەی ئاسایی خۆیان. ئەم هۆکارانەش دەبنە هۆی کەمی ڕێژەی خڕۆکە سوورەکان لە خوێندا.

  • خوێن بەربوون.
  • ناتەواوی مۆخی سووڕی ئێسک.
  • Folate deficiency

ژمارەی ئاساییی خڕۆکە سوورەکانی خوێن

لەڕێی وەرگرتنی خوێنەوە پشکنین بۆ خڕۆکە سوورەکان دەکرێت،

  • لە پیاوان - ٤٫٧ بۆ ٦٫١ ملیۆن خانە لە یەک مایکرۆلیتر (cells/mcL)
  • لە ئافرەتان - ٤٫٢ بۆ ٥٫٤ ملیۆن خانە لە یەک مایکرۆلیتر (cells/mcL)


سەرچاوەکان



99 بینین