پشکنینی (PTT)

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2024-07-22-14:33:00 - کۆدی بابەت: 13621
پشکنینی (PTT)

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

شیکاریی (PTT) کورتکراوەی (Partial Thromboplastin Time) توانایی و کاتی خایەندراو بۆ خوێن مەیینی ڕووندەکاتەوە، لەکاتی برینداری یان خوێن بەربووندا سیستمی خوێن مەیاندن چالاک دەبێت بە چالاک بوونی چەندان هۆکاری مەیاندنی وەک Factors Coagulation و کاتێکی دیاریکراو دەخایەنێت. شیکاریی PTT بڕی کاتی خایەندراو بۆ پرۆسەی خوێن مەیاندنەکە پیشان دەدات، کەم بوون یان باش کارنەکردنی هەریەکێک لە هۆکارەکانی مەیاندن کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئەنجامی شیکاریی PTT دەبێت و کاتی خوێن مەیین زیاد دەکات و مەترسی خوێن بەربوون دروست دەبێت، بڕی PTT دەکرێت هەندێک جار بەهۆی دژەتەنەکانەوە گۆڕانی بەسەردابێت کە لەش دژی چەند پێکهاتەیەکی لەش دروکوستی دەکات وەک Antiphospholipid.

بۆچی شیکاریی PTT ئەنجام دەدرێت؟

شیکاریی PTT بۆ نەخۆشییەکی دیاریکراو ئەنجام نادرێت، بەگشتی شیکاریی PTT لەگەڵ شیکاریی PT پێکەوە ئەنجام دەدرێن، هەرنائاسایی بوونێک لە بڕی PTT دەکرێت بەهۆی یەکێک لەم هۆکارانەوە بێت:

  • ناڕێکی لە بڕ و فرمانی یەکێک لە هۆکارەکانی مەیاندن ,VIII, IX, XI, XII Factors(X, V, II (Prothrombin), and I (Fibrinogen).
  • بەهۆی کاریگەری یەکێک لە دژەتەنەکانی لەشەوە وەک (Antiphospholipid)(Lupus Anticoagulant).
  • بەهۆی کاریگەیی دژەمەیاندنەکانەوە Anticoagulant وەک هیپارین.
  • چەند جۆرە نەخۆشییەک.

کەی شیکاریی PTT پێویستە ئەنجام بدرێت؟

  • لە کاتی ئاسان خوێن بەربوون و شینبوونەوە.
  • لە کاتی مەیینی خوێن لە یەکێک لە بەشەکانی لەشدا.
  • لە کاتی نەخۆشی جگەری دێژخایەن.
  • لە کاتی بوونی گرفت لە سیستمی مەیاندنی خوێندا.
  • لە کاتی لەبارچوونی منداڵ و چەندبارە بوونەوەی لەبارچوونەکە.
  • لە کاتی وەرگرتنی چارەسەری Heparin بۆ چاودێریکردنی بڕی چارەسەری وەرگیراو 
    کە بەگشتی بۆ بەرگری کردن لە مەیینی خوێن و هەندێ بارودۆخی وەک جەڵدەی دڵ و 
    نەخۆشیەکانی دڵ بەکاردێت.
  • پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری.
  • لە کاتی بوونی گرفت لە سیستمی بەرگری لەشدا.
  • لە کاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی خوێنبەربوون.


سەرچاوەکان



156 بینین